گەر تێرامانێک لە گشت ئایەتەکانی سورەتی موئمنین بکەین و ئایەتەکان گشتی یەک لەدوای یەک یەکان گیرن و وابەستەی یەکن، هەروەک خوای گەورە وا دەسپێ ئەکا و ئەفەرمووێ : ﴿قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ (1) الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ (2) وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْرِضُونَ (3) وَالَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَاةِ فَاعِلُونَ (4) وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (5) إِلَّا عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ (6) فَمَنِ ابْتَغَى وَرَاءَ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ الْعَادُونَ (7) وَالَّذِينَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ (8) وَالَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَوَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ (9) أُولَئِكَ هُمُ الْوَارِثُونَ (10) الَّذِينَ يَرِثُونَ الْفِرْدَوْسَ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴾
بەڕاستى خەڵکانى خاوەن ئیمان و بڕوادار سەرکەوتوو ڕزگارن، چونکە خاوەنى ئەم سیفەتە بەرزانەن کە خوا لە بارەیانەوە دەفەرموێ، ئەوانەن کە لە نوێژەکانیاندا خۆ شکێن و ملکەچن و، هەردەم بە ترسەوە نوێژ دەکەن و بەرامبەر بە خوا ئەهلى شەرمن، ئەوەى کە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- لەبارەى نوێژەوە بە (بیلال)ى فەرموو: ((يَا بِلاَلُ أَرِحْنا بِالصَّلاَةِ)) واتە: ئادەی بیلال بەنوێژەکە بمانحەوێنەوە، ئەوانەشن کە لە بەرامبەر کاروکردارى پڕوو پووچ و، شتى بێ ماناو بێ سوود، ڕوو هەڵدەسووڕێنن و پشت هەڵدەکەن، ئەوانەشن وا بەهەژارو بێ نەوایان زەکات دەدەن، ئەوانەشن پارێزەرى داوێنیانن، خۆیان لە هەموو ڕێگەیەکى یاساغ و ناشەرعیى دەپارێزن، وە لە جێبەجێکردنى ئارەزووەکانیان خۆراگرن، مەگەر لەگەڵ هاوسەرى خۆیان، یان لەگەڵ کەنیزانیان جا بێگومان لەو ڕێیەوە لۆمە کراو نابن و لێیان ناگیرێ، ئینجا هەر کەسێ لە غەیرى ئەو ڕێگایەوە هەوڵ بدا بۆ جێبەجێکردنى ئارەزووى خۆى ئەو جۆرە کەسانە ئەوە ڕەفتاریان بێت، دەست درێژکارو سنوور بەزێنێکى لە ئەندازە بەدەرن، ئەوانەشن کە چاودێرو ڕاگرى سپاردەو بەڵێن و پەیمانى خۆیانن، بۆ هەر سپاردەو ئیمزاو مۆرو نووسین و بەڵێن و قسەیەکى خۆیان بایەخ دادەنێن، و ئەوانەشن کە لەسەر نوێژەکانیان دەوامکارن و دەیانپارێزن و، تەممەڵییان تێدا ناکەن و نایان فەوتێنن، وە لەکاتى خۆیاندا بە تەواوى پایەو مەرجەکانیانەوە جێبەجێیان دەکەن، هەر ئەوانەن میراتگران و خاوەنى بەهەشت، ئەوانەى دەبنە خاوەنى (فیردەوس)ى بەهەشتى بڵندو بە میرات دەیبەن، چونکە ڕەنج و ئازارێکى زۆریان بۆ کێشاوە، بۆیە جگە لەوان کەسێکى تر شیاوى ئەوە نیەوەبە هەتا هەتاییش تیایا دەمێننەوە.
سەرنج بە چۆن خوای گەورە لە سەرەتایی سورەتەکە دەست پێ ئەکا بە باس لە خۆشکامەرانی و و ئیمانداری تەواو و گشت پایەکانی دەکا و تا دەرجەی ئیحسان رایەڵەی ئەکا، بە خشوعی نوێژ و خاوێنی دامێن و ئەمانەت پارێزی و زار پاکی، ئەمانە تەرازوی هەڵسەنگاندی ئیمانی هەر تاکێکن تا ئەم سیفەتەنا و چەند سیفەتێکی تر لە خۆتدا پیادە نەکەی ناتوانی بڵێی من ئیمانداری تەواوم و عەیاری ۲٤م، وە لە ئایەتەکانی ناوەراست باسی دروست بوونی مرۆڤ و سەرەتای بوون و نەجاتی ئیمنداران و خۆپارێزی لە کافران و کاری کافران و رێگای هیدایەت و رێگای نەجات، دەعوەکردن و بانگەواز و جیدال، وە لە ئایەتەکانی کۆتای سورەتەکە خوای گەورە ئەفەرمووێت : ﴿ وَمَن يَدْعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ لَا بُرْهَٰنَ لَهُۥ بِهِۦ فَإِنَّمَا حِسَابُهُۥ عِندَ رَبِّهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلْكَٰفِرُونَ ﴾
ئەوەى لەگەڵ خوادا هانا بۆ خوایەکى تر دەبات و، دەیپەرستێ، هیچ بەڵگەیەکیش نیە لەسەر شیاوى بۆ پەرستنایەتى، ئەوە هەر پرسینەوەى کاروکردەوەکانى لاى پەروەردگاریەتى، وە نایگەیەنێت بە بەختیاریى، چونکە کافرو بێباوەڕە، دەیخۆ بێباوەڕەکان هەرگیز بەختیارو ڕزگار نابن.
خوای گەورە بەهێزترین گورز لەدڵی کافران ئەدا بەدوو رێگا:
ــ بەوەی لەکۆتاییا ناویان ئەهێنێ، خۆی واقیعەن وایە شتە گرینگەکان هەمیشە لە سەرەتان، شتە پۆخڵ و بوغزاوەکان یان ناخرێنە بەرباس یا لەکۆتاییا دێنە نێو باس، خوای موتەعال لە سەرەتاى سوورەتەکەدا فەرمووى: [قد أفلح المؤمنون..] لێرەشدا فەرمووى: [إنه لايفلح الكافرون].
ــ رێگایەکەی تر ئەوەیە دووری نێوان ئایەتەکانی سەرەتا و چری وشەکان دووری نێوان ئیمان و کوفر دەر ئەخا، ناکرێ ئیماندار هاوتاو و هاودەمی کوفر بێ، ئاسوودەی و خۆشگوزرەرانی بەدەستی کوفر و ئەهلی کوفر بێ، چۆن لەسەرەتا ئیمانت پتە و دامەزرا، بۆ چاو و دامێن پارێزی و زمان پاکی و هەموو خەسڵەتەکان بووی بە اهلی فیردەوس، دەبێ ئاواش خەڵک بانگ بکەی بۆ فیردەوس و رێگای نەجات.
ــ با ئیمانت هاوتای وای فایەکەت نەبێ با نەفعی جەمعی بێت، نەوەک شەخسی سود داربێت نەوەک سنور دار، ئاوا دەبێ رێبکا و چریەکان ببرێ و بەسەر کوفر و ئایدۆلۆژیایی کوفرا سەرکەوێ و رێگای خۆشکامەرانی بەدەستەوە بگرێ.
وە لەکۆتا ئایەتا خوای موتەعال ئەفەرمووێ: ( وَقُل رَّبِّ اغْفِرْ وَارْحَمْ وَأَنتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ)
ئەى موحەممەد -صلی الله علیه وسلم- ڕوو بکەرە خواو بڵێ: ئەى پەروەردگارى من! بمبەخشەو، بەزەییت پێمدا بێتەوە، چونکە هەر ئەتۆى چاکترینى بە بەزەیییان.
ئەم ئایەتە پێویست ئەکا لەسەر ئەوانەی لەسەر راستە شەقامی پێغەمبەرن خاوەن ئیمان و ئیحسان خشوعێکی نەبڕاوەن بۆ ئەوەی دووربن لە کردەوەی کافران و رێگا لێڵ و هەڵدێرەکان، پارێزاون بن لەکەسە چەوت و چەوێڵەکان ئەبێ دائێم ئەمە نزای نێو نوێژ و نزا و موناجاتەکانمان بێت.
533