630
ڕۆژی دووشەممە 16 صفر 1444 کۆچی بەرامبەر 2022/09/12 بەشی گەنجانی لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار چادرگەیەکی یەك ڕۆژییان بۆ کچانی لاو ڕێکخست، چادرگەکە بۆ شاری سلێمانی ڕێکخرابوو لە لقی سەرەکی ئینستتیوتی ژیار کە هەریەک لە بەڕێزان (د.بەختیار تاڵەبانی، د.دانا فاضل، د.ناسیح ئاروزەری، م.گوڵاڵە ڕەزا ) بابەت گەلێکی پڕ سود و ئامۆژگارییان پێشکەش بە بەشداربوانی چادرگەکە کرد، پاشان بە سەردانی کردنی پەیمانگای (هیوای تۆ) کۆتاییان بە چادرگەکە هێنا.
جێی ئاماژەیە لەم چادرگەیەدا کچانی لاوی لقی هەڵەبجە و دەستەکانی سیروان و خورماڵ تیایدا بەشداربوون.
ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار