سەر لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2022/08/17 بەمەبەستی هەڵسەنگاندن بۆ خولە پەروەردەییەکان لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار کۆبونەوەیەکی بەرفراوانی لەگەڵ بەشێک لە دایبابی قوتابیەکان ئەنجامدا.
سەرەتای کۆبونەوەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکردو پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەرپرسی بەشی پەروەردەوە (م.گوڵزار قادر ) پێشکەش کراو دواتر لە وتەیەکیدا بەڕێز (م. هیوا محمد کریم) تیشکی خستە سەر کاریگەری دایک و باوک لەسەر پەروەردەی منداڵ و پاشان لە لایەن (م.یحیی عبدالله) بەرپرسی لقەوە باس لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خولەکان و دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکان بۆ فێرخوازان کراو هەروەها سوپاسی ئەو مامۆستا بەڕێزانە کرا کە خۆبەخشانەو خۆ نەویستانە ئامادەی پەروەردەکردنی منداڵە چاو گەشەکان بوون لە ماوەی ڕابردوودا، پاشان فۆڕمی هەڵسەنگاندن درایە ئامادەبوانی خۆشەویست تا سود لە تێبنیی و پێشنیارەکانیان وەر بگیرێت بۆ ساڵانی داهاتوو وە بە سوپاس کردنی ئامادەبووان کۆتایی بە کۆبونەوەکە هێنرا.
ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی شەهیدی ژیار