چالاکیەکانی ترگەلەریهەواڵ و چالاکی

ئینستتیوتی ژیار بەشداری ۆرکشۆپی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد

نووسه‌ر: كاروان كامیل

333بینین

 

سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە بەرواری ٢٠٢٠/١٢/٢٢ بەڕێز مامۆستا عه‌دنان نووری بەرپرسی لقی هەڵەبجەی شەهیدی ئینستتیوتی ژیار، بەشداریکرد لە ۆرکشۆپێک کە ڕێکخراوی (هەڵوێست) بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە و تیمی ڕوبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە بەمەبەستی (هەڵسەنگاندنی چۆنیەتی شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە) ڕێکیانخستبوو.

تێیدا باسی بارودۆخی ئیداری و چۆنیەتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسەکە کرا و ئینستتیوتی ژیار سوپاسی هەموو کارمەندان و ئەندامانی تیمی ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای كرد کە ماندونەناسانە خزمەتی هاوڵاتیانیان کردووه‌ له‌ ئێستا و له ‌ماوه‌ی پێشووشدا.

وەڵامێک بنووسە