توێژینەوە

گه‌شه‌ی گه‌ردوون

نووسه‌ر: عبد الدائم الكحيل

374بینین

زانایان پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی دورودرێژ ئه‌وه‌دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئه‌م گه‌ردوونه‌ تۆپه‌ڵ یان پارچه‌یه‌ك بووه‌و دواتر ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و پارچه‌كانی له‌یه‌كتر دووركه‌وتوونه‌ته‌وه‌، مه‌جه‌ره‌و ئه‌ستێره‌و هه‌ساره‌كانیان پێكهێناوه‌، ئه‌م ڕاستییه‌ زانستییه‌ قورئان به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون باسیكردووه‌، كاتێك باسی چنراویی (یه‌كپارچه‌یی) و له‌یه‌كجیابوونه‌وه‌ ده‌كات، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا)

[الأنبياء: 30](ئایا ئه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕ بوون نه‌یانزانیوه‌ و بۆیان ڕووننه‌بووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌ڕاستی ئاسمان و زه‌وی یه‌ك پارچه‌بوون و له‌وه‌دوا لێكمانجیاكردوونه‌ته‌وه‌). سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ زانایان ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه‌، كه‌ شێوه‌ی گه‌ردوون له‌ چنراوێك ده‌چێت، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ وشه‌ی(رَتْقًا)دا گونجاوه‌، سبحان الله!

وەڵامێک بنووسە