شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە بەرواری ٣١/١٠/٢٠٢٠ ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی/لقی گەرمیان/ بەشی گەنجان، پڕۆژەی “دیداری کتێب”ی ڕاگەیاند.
لەیەکەمین دیداردا بەشی گەنجان هەستا بەڕێکخستنی سیمینارێک بەناونیشانی “سوود و گرنگی خوێندنەوە” بۆ بەڕێز “م.سەریاس موحەممەد سڵاح” بەمەبەستی ئەوەی بەشداربووان زیاتر بەرچاوڕوونیان هەبێت دەربارەی گرنگی خوێندنەوەو گرنگی پڕۆژەکە.
شایەنی باسە ئەم پڕۆژەیە درێژخایەن دەبێت و هەرجارەو کتێبێک دەستنیشان دەکرێت بەتایبەت لە بوارەکانی (بیروباوەڕ و هزری ئیسلامیی) و بەگشتیش لە بوارەکانی (مێژوو، شهریعهت،
بانگەواز، ئاداب و هەڵسوکەوت، ڕێکخراو و بزووتنەوە ئیسلامییەکان) وە ماوەی دیاریکراو بۆ خوێندنەوەی کتێبەکان بەبەشداربووان دەدرێت، دواتر بەروارێک دیاری دەکرێت بۆ تاوتوێکردن و گفتوگۆکردن لەسەر کتێبەکان.
ئامانج لەم پرۆژەیە پێگەیاندنی نەوەیەک لەگەنجی موسڵمان و هۆشیار و خاوەن ئیرادەیە، کە بتوانێت پارسەنگانە خۆی و دەورووبەری ئاڕاستەی پەروەردەیەکی درووست بکات.