سەردانیگەلەریهەواڵ و چالاکی

ده‌سته‌ی كارگێری لقی گه‌رمیان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

نووسه‌ر: عبدالله مه‌سعود

793بینین

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/11/12 شاندێکی دەستەی کارگێڕی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: پ. د. خالید محمد صاڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و د. شێرزاد عبدالوهاب جێگری سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و د. خالید گەردی بەرپرسی به‌شی په‌روه‌رده‌و كاروباری زانستی و د. حمزە خەلیفە به‌رپرسی به‌شی بانگخوازان و د. به‌ختیار نه‌جمه‌دین به‌رپرسی به‌شی كارگێڕی، سەردانی لقی گەرمیانیان کرد.

شانده‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن‌و به‌دواداچوون بۆ كاروچالاكییه‌كان ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌نجامدا و له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان به‌رپرسی لق و به‌رپرسی به‌شه‌كانی لق و دەستەکانی سەر بەلقی گەرمیان كۆبوونه‌وه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌چه‌ندین خاڵی گرنگ كرا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كان و ڕێكخستن و زیاتركردنی پرۆژه‌كانی سنووری لق. هه‌روه‌ها باس له‌گرنگی پابه‌ندبوون به‌‌ڕێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان و جێبه‌جێكردنیان كرایه‌وه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

پاشان شانده‌كه‌ گوێبیستی داواكاری و سه‌رنجی ده‌سته‌ی كارگێڕی و دەستەکانی سەر بە لقی ناوبراو بوو، و دڵنیاییدا كه‌ داواكاری و پێویستییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.

 

وەڵامێک بنووسە