هەمەرەنگ

چه‌ند ووته‌یه‌كی كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئیراده‌

935بینین

رسول الله (صلى الله عليه وسلم): سووربه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سوودت پێ ده‌گه‌یه‌نێت، پشت به‌خوا ببه‌سته‌و شه‌كه‌تی نه‌تگرێت.

جۆن چارلز سالاك: خه‌ڵكی ناگه‌نه‌ سه‌ركه‌وتن، ئه‌گه‌ر به‌وێستگه‌كانی شه‌كه‌تی و شكست و نائومێدیدا تێنه‌په‌ڕن، كه‌سێكیش خاوه‌نی ئیراده‌یه‌كی به‌هێز بێت درێژه‌ به‌وه‌ستان نادات له‌م وێستگانه‌دا.

موحه‌ممه‌د عه‌لی كلای: پاڵه‌وانه‌كان له‌هۆڵی ڕاهێناندا دروستنابن، پاڵه‌وانه‌كان له‌چه‌ندین خه‌سڵه‌تی قووڵی نێو خودی خۆیاندا دروستده‌بن، ئه‌وانه‌ش: ئیراده‌و خه‌ون و ئاواته‌.

عبدالرحمن ئه‌بوو ذكری: وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئاواته‌كانی مرۆڤ و خه‌ونه‌كانی له‌تواناكانی گه‌وره‌تر و به‌هێزترن، ئه‌وه‌ ته‌نها خه‌یاڵه‌، زۆركات ئاواتی مرۆڤ گه‌وره‌تره‌ له‌بوێری خاوه‌نه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها گه‌وره‌تره له‌ئیراده‌ی كرداری له‌لای…؟‌

موحه‌ممه‌د مته‌وه‌لی شه‌عراوی: دوودڵ مه‌به‌ له‌ كارڕایی و جوڵه‌ی مرۆڤه‌كان به‌رامبه‌رت، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر تۆ ده‌توانن بیكه‌ن ته‌نها به‌جێهێنانی ئیراده‌ی خوایه‌.

ولیام شكسبير: جه‌سته‌م بێستانه‌،و ئیراده‌ش بێستانی منه‌.

ئه‌دۆلف هیتله‌ر: ئه‌گه‌ر ئازادی لاواز بوو، ئه‌وه‌ پێویسته به‌هێزی بكه‌ین به‌هێزی ئیراده‌.

ئه‌حمه‌د شوقه‌یری: داوای سوككردنی ئه‌ركی سه‌رشانت له‌خوا مه‌كه‌‌، داوای پشت ئه‌ستووری لێ بكه‌.

ناپلیۆن بۆنابرت: وشه‌ی مه‌حاڵ ته‌نها له‌فه‌رهه‌نگی لاوازه‌كاندا ده‌بینیته‌وه‌.

عمر المختار: دوودڵی گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته‌ له‌ڕێگای سه‌ركه‌وتندا.

ئارسه‌ر شۆپنهاوه‌ر: چه‌په‌ڵی، به‌رهه‌می ئیراده‌یه‌، كاتێك زیره‌كی وون و بزر ده‌بێت.

په‌ندێكی فه‌ره‌نسی: نانی وشك پێویستی به‌ددانی تیژه‌.

مصطفى محمود: هیچ شتێك له‌دونیادا ئه‌وه‌نده‌ی ئیراده‌ گه‌وره‌ نییه‌!.

وه‌رگێڕانی: سفین عبدالعزیز

وەڵامێک بنووسە