Image processed by CodeCarvings Piczard ### FREE Community Edition ### on 2015-09-04 09:27:08Z | | ¥§ž§§¡íèÿÿíèÿØ´V–
توێژینەوە

دوعایەكی خۆشەویستمان (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)

783بینین

 

خۆشەویستمان (دروودی خوای لەسەر بێت) بۆ هەموو شتێكی تازە وەك جل وبەرگ و وڵاخ و ماڵ وشتی تر ئەیفەرموو:  خوایە داوای خێری ئەمەت لێئەكەم و پەنا ئەگرم بەتۆ لەشەڕەكەی. (كان رسولُ اللهِ صلی الله علیه وسلم إذا استجدّ ثوبا سمّاهُ باسمهِ عمامەً أو قمیصا أو ردا‌وً ثم یقول اللهمّ لكَ الحمدُ أن كسوتنِیهِ أسألكُ خیرهُ وخیرَ ما صُنِعَ لهُ وأعوذ بكَ من شرّهِ وشرّ ما صُنِعَ لهُ) حسن غریب صحیح.

تەنانەت كە هیلالی ئەبینی ئەیفەرموو خوایە داوای خێری ئەو مانگەت (مەبەستی مانگەكە خۆی و 30 رۆژەكەیە) لێئەكەم پەنا ئەگرم بەتۆ لەشەڕی ئەو مانگە ، لەشەو و رۆژیشدا داوای خێری ئەو شەو و رۆژەی ئەكردو پەنای ئەگرت بەخوا لەشەڕیان.

ئینجا ئەمڕۆ شتێكی تر بۆ ئێمە زیاد بووە كە دوعا بكەین خوا سوودمەندمان بكات لەخێری تەكنەلۆجیای ئەم سەردەمەو بمانپارێزێت لەشەڕەكەی.

بەتایبەت مۆبایل و ئەنتەرنێت، ئەوە هیچ گەورەكانی زۆر سەرقاڵ كردووە ، بەداخەوە زۆر كەسیش مناڵەكانی بە تەلەفۆن ژیر ئەكات و ئەمەش لەگەلێ‌ رووەوە زیانیان پێئەگەیەنێت ، كەسێك ئەناسم مناڵەكەی تووشی جۆرێك لە ئۆتیزم بووە بەهۆی تەلەفۆن و ئەو بەرنامانەی كەتیایەتی ، یەكێكی تر مناڵەكەی 3 ساڵەو فێری عیبری بووە بە هۆی بەرنامەی ئایپاد و تەلەفۆنەوە، مناڵێكی 4 ساڵیشی هەیە فێری ئینگلیزی بووەو كوردیەكەیان دووكەڵ ئەكات.

خوایە خۆمان ماڵ و مناڵ و دۆستانمان بپارێزە لەبەڵای ناگەهان و فیتنەی ئاخر زەمان.

وەڵامێک بنووسە