شێخ ئەحمەد حارون دۆستی خوابوو دوعای دەمودەست قەبوڵبوو، یەكێك لەقوتابیەكانی كە بۆ ماوەی نۆ ساڵ ئیفلیجیەكی هەبوو سەردانی زۆر لەپزیشكانی كردبوو ئەبوایە قاچێكی ببڕنەوە، شێخ ئەحمەد پێیووت: هەزارجار ویردی (یا غني) بڵێ و پاشان یەكجار بڵێ: خوایە بەبەرەكەتی پێغەمبەر ﷺ شیفام بدەو بێ نیازم بكە لەپزیشك و دەرمان. ئنجا هەزارجار بڵێ (یا نافع) ئنجا یەكجار بڵێ خوایە سوودمەندم بكە بەبەرەكەتی پێغەمبەر ﷺ.
پاشئەوەی ئەوەی كرد، لە 14ی شەعبانی 1956دا لەشەودا خەوی بەخۆشەویستمانەوە ﷺ بینی فەرمووی: ئیسماعیل هەستە، هەستاو ئیفلیجیەكەی بەبەرەكەتی پێغەمبەرمان نەما.
جا قوتابیەكی دیكەی بەدوای ئەوانەدا ئەچێت كە هاتوون داوای دوعای خێریان لەشێخ ئەحمەد كردووە، سەرسامدەبێت بەوەی كەخوا بەبەرەكەتی دوعاكانی هەموو ئەوانەی سوودمەند كردووەو ڕازو نیازەكانی بۆ هێناونەتە دی.
تكایە ماویەتی..