توێژینەوە

پاككردنەوەی دڵ و دەروون | بەشی یەكەم

390بینین

 

حەزرەتی ئیبراهیم “سەلامی خوای لێبێت” دوعای كرد كە لەنەوەكانیدا پێغەمبەرێك بنێرێت (رَبَّنَا وَابْعَثْ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آَيَاتِكَ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَيُزَكِّيهِمْ إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ) (البقرة: 129) كە ئایەتەكانی ئەویان بۆ بخوێنێت و فێری پەیامی خواو حیكمەتیان بكات (سوننەت)وە دڵ ودەروونیان پاكـبكاتەوە.

خوای گەورە دوعاكەی قەبوڵكردو دوا پەیامبەری بۆ ناردن (صلی الله علیە وسلم) و فەرمووی: (هُوَ الَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولًا مِنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آَيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ) (الجمعة: 02) واتە: خوا بەفەزڵی خۆی پەیامبەرێكی بۆ ناردن كە ئایەتەكانی خوایان بۆ بخوێنێت و دڵ و دەروونیان پاكـبكاتەوەو پاشان فێری كیتاب و سوننەیان بكات.

سەرنجـبدەن لێرەدا (تزكیە)ی خستە پێشەوە، كە سەروەریشمان هەروای دەكرد لەپەروەردەكەیدا، هاوەڵی خۆشەویست “جوندەب” ئەڵێت: ئێمە گەنج بووین لەخزمەت سەروەرماندا فێری ئیمانی دەكردین و پاشان قورئانی فێردەكردین بەوەش ئیمانمان زیادی ئەكرد. كەچی ئێوە ئێستا فێری قورئان دەكرێن پێش ئیمان بۆیە سوود لەقورئانەكەش وەرناگرن.

عبدالرحمان كوڕی قاسم ئەڵێت بیست ساڵ لەخزمەت “ئیمام مالیك”دا بووم هەژدە ساڵی تەواو جەختی ئەكردە سەر ئەدەب لەگەڵ خواو پێغەمبەرو خەڵكی دەوروبەرداو دووساڵیش زانستی فێركردم. خۆزگە ئەو دوو ساڵەش هەر ئەدەبی دابدامایە.

بەڕاستی ئەم دینە جەوهەرو كرۆكەكەی ئەدەبە لەگەڵ خواو پێغەمبەرو خەڵقی خوادا، بۆیە ئەبێت گرنگی زۆری پێبدرێت لەپەروەردەدا، هاوەڵان تا دوا پلە بەئەدەب بوون، قورئان بۆ خۆشی زۆر جەختی ئەكردە سەر ئەو مەسەلەیە، ئەوەتا داوایان لێدەكات كەواز لەگوناهی زاهیری و باتینی بهێنن (وَذَرُوا ظَاهِرَ الْإِثْمِ وَبَاطِنَهُ) (الأنعام: 120). هەروەها پاش چەند ساڵێك گلەیی لێكردن كەئایا كاتی ئەوە نەهاتووە كەدڵیان خاشیع بێت بۆ یادی خوا و ئەو هەقەی كەخوا ناردویەتی تاوەك ئەهلی كیتابیان لێنەیەت كە دڵیان رەق بووە زۆربەیان فاسیقبوون (أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آَمَنُوا أَنْ تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الْحَقِّ وَلَا يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ الْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَكَثِيرٌ مِنْهُمْ فَاسِقُونَ) (الحديد: 16). تكایە ماویەتی.

 

وەڵامێک بنووسە