597
بەشی بانگەوازی لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا هەڵساوه بە کردنەوەی خولێکی درێژخایەنی تایبەت بە “مامەڵە داراییەکان” كه له 2021/02/20 كراوه‌ته‌وه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.
شایانی باسه خولەکە هه‌فتانه له شه‌وانی یه‌كشه‌مماندا لەلایەن: مامۆستا حەمزە خەلیفە، قوتابی دکتۆرا لە وڵاتی مالیزیا ده‌ووترێته‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه لەم خولەدا فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە سەرجەم جۆرەکانی مامەڵەی داراییە باوەکانی بازاڕگەری و چه‌ندین بابه‌تی دیكه له بواری ئابووریی و شه‌رعییدا.