بانگخواز محمد تۆفیق بەتەنها بێدەنگ نزیكەی حەفتا ساڵ بێ ساردبوونەوەو كۆڵدان خەباتی كرد بۆگەیاندنی ئیسلام، كە چوار هەزار كەس لەسەردەستیدا موسڵمان بوون وەك: قەشەیەك كەمامۆستای وێژە بوو لەزانكۆی فاتیكان، و قازی دوورگەی سان مۆریس و، سەركردەی هۆڵەندی (كلنجر) كەناوی خۆی كرد بە (محمد تۆفیق كلنجر).
پیاوێكی مەسیحی نامەیەكی بۆناردبوو وتبووی: تەمەنم هەشتا ساڵەو لەمناڵیمەوە هاتووچۆی كەنیسە ئەكەم ئەوەندەی لەتۆوە زانیاریم وەرگرت لەبارەی مەسیحەوە ئەوەندە لەكەنیسەوە فێرنەبووم.
ئەڵمانیەك خۆی ژنەكەی موسڵمان ئەبن، كوڕەكەشیان كە تەمەنی دوانزە ساڵێك ئەبوو، پەیوەندی پێوەكردبوو ئەیویست ئەمیش موسڵمان بێت و شەهادەی موسڵمانبوونی بۆ بنێرێت، ئەویش وەك بەلایەوە زوو بێت، حەزی دەكرد جارێ پەلەنەكات. جا ئەم بەسەرهاتەم لە كتێبی بەرەو ئیسلامدا ئاوا بڵاوم كردەوە .
كاتی خۆی:
ئەی فەخری سەرگرۆی جیهان، بارانی كەژانی ساكۆ سڵاو لەنمەی میهرەبان.
ئەی ستوودەی بەختیاری. ئەی پێغەمبەر..
ئەی رزگاركەری گرۆی بەشەر.. ئەوسا كەپێشەوا عەلی.. مناڵبوو. فرۆبوو هێشتا كاڵبوو. میوەی بەهەشت بوو. جوان بوو.. سەردەستەی هوردوی لاوان بوو. ئەمرۆش هەر لەئەڵمانیا. رەواڵێكی پاك و جوان. دوانزە ساڵان. لەكارێزی زوڵاڵتان تینووشكێنی بڕوابوو. هاتە ناو ئەڵقەی ئیمان و بەزەنگی تەلەفۆنێك بەمامۆستاكەی باوكی وت: بەڵێ قوربان منیش عاشق بەرێگای خوام. ئەخوازم قبوڵم بكەن بە شاگردی ئەم مەدرەسەو، بەمیوانێكی بانگنەكراو.
پیری خواناس لەزەنگ راما. زرنگەی شادی دێتە گوێ. ئەم مناڵە بەم ناوەختە بەرەو كوێ ئەكەوێتە رێ؟! بۆیە هێمن هەروەك پروشەی بەفری شادی وتەكانی دابارانە سەر رۆحی پاكیزەی ئەو منداڵە خوێن شیرینە:
ــ رۆڵە هێشتا زووە.وامەزانە دوا قۆناغە و ئێمە گەیشتووینە مەنزڵ. بەڵكو زۆر دوورتر بڕوانە.تەمەنت كەمی رۆشتووە و هێشتا زۆرترینی ماوە.
ــــ مامۆستاكەم لێم ببوورە كاتێ پێشەوا عەلی كەوەك ئێستای من مناڵ بوو عاشق بەئایینی خوابوو وەك پەپوولە بوویە پەروانەی شەمچرای ئەم ئایینە، كەس رێی لێگرت. پێغەمبەر ناردیەوە بۆماڵ. پێیووت بوەستە ئەی مناڵ؟!
پیری خواناس كە ئەم لافاوی عیشقەی دی (ئیدی وەستا) وشەیەكی پێ نەوترا بێجگە لەپیرۆزبایی هیچی تری لێ نەبیسترا .