ئەدەب و هونەرمژار

سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ناسینی ‌هونه‌ری ئیسلامی

134بینین

ئه‌م نازناوه‌ (هونه‌ری ئیسلامی) به‌چه‌ندین به‌رهه‌م و به‌هره‌ی موسڵمانان ده‌ووترێت كه‌له سه‌رده‌می ‌نێوان كۆچی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌مه‌ككه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌ تا سه‌ده‌ی 19ی زایینی په‌یدا بووه‌.

ئه‌م هونه‌ره‌ له‌ڕۆژئاواو به‌تایبه‌ت له‌وڵاتی ئیسپانیا به‌ربڵاوبووه‌و له‌ڕۆژهه‌ڵاتیشه‌وه‌ له‌هیندستان گرنگی پێدراوه‌، به‌درێژایی ئه‌و كات و سه‌رده‌مه‌ به‌یه‌ك شێوه‌ نووسین و خۆشنووسی نووسیویانه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (زه‌خره‌فه‌) و جۆرو شێوازه‌كانی تری به‌قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ كاریگه‌ری هه‌بووه‌.

ئه‌م هونه‌رانه‌ زیاتر له‌هونه‌ری بیناسازی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، كه‌ موسڵمانان داهێنانیان كردووه‌ له‌بواری دیكۆرات و درووستكردنی بیناو ته‌لار، هه‌روه‌ها زه‌خره‌فه‌ی دیوار و په‌نجه‌ره‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هونه‌ری كۆڵینیشیان هه‌بووه‌ به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر كانزاكان، و…هتد.

ئه‌م ژیارو شارستانییه‌ته‌ی موسڵمانان زیاتر به‌ڵگه‌ بوو به‌سه‌ر موسڵمانانه‌وه‌و پێی ده‌ناسرانه‌وه‌، زیاتر له‌وه‌ی بابه‌تێكی ئایینی بێت بابه‌تێكی شارستانیی بووه‌.

له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ موسڵمانان فه‌تحیان كردووه‌، گرنگیان به‌ ئه‌م بابه‌ته‌ داوه‌و له‌هه‌وڵی جوانكردن و ڕازاندنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ بوون و سه‌رقاڵی ئه‌و هونه‌ره‌ بوون و گرنگیان پێی داوه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام یه‌كانگیربێت له‌گه‌ڵیداو پێی باش بێت.

نووسینی: سفین عبدالعزیز

وەڵامێک بنووسە