ئێمەی بڕوادار زۆر جار دوعا دەکەین (واجعلنا للمتقین إماما) خوایە بمانکە بە پێشەواو سەرمەشقی پارێزکاران ، کەچی خۆمان ناڕەنجێنین و هەوڵ هیچ هەوڵێک نادەین ، ئەم کارە هەوڵ و کۆشش و ماندوبوونی دەوێت و شەونخوونی و لەخۆبوردنی زۆری دەوێت.
خۆ دزینەوە لە مەسئولیەت و کاری بانگەواز (وەرع)ی پێناڵێن ، ڕاستە هەوڵی بۆ نادەین و ناچینە پێشێ ، بەڵام کە پێویست بوو پێویستە؟!
کە پێویست بوو کارێک بە تۆ بکرێت ، ئەبێ بیکەی ، خواش ئەوسا هاوکاریت دەکات و زیاتر کارت بۆ ئاسان دەکات !
قاعیدەیەکی فیقهی زێڕین هەیە کە دەڵێت (لا إيثار في القربات). بۆ نموونە ئەگەر بۆشایی یەک هەبوو لەڕیزی نوێژ خوێناندا لەبەردەمتا ئەبێ تۆ پڕی بکەیتەوە تا خێری زیاترت دەست بکەوێت ، واتە هەر شوێنێکت لە پێشەوە پێ پڕ دەکرێتەوە بیکەو چاوەڕێی کەس مەکە و مەیدە بەسەرشانی کەسدا و ئەو (قربات) و پلە و پایە و نزیکی یە لەخواوە لەکیس خۆت مەدەو هەنگاوی بۆ بنێ.
خوای تاک و تەنها ڕێنمونیمان کات بۆ ئەوەی خەم و کۆڵی ئیسلام بدەین بەکۆڵمانداو هەموو غەمێکمان هەبێت بۆ گەیاندنی ئەو دینە پاکە.