توێژینەوە

بەڵگەیەكی پێغەمبەرایەتی

304بینین

بەڵگەیەكی پێغەمبەرایەتی

قورئانی پیرۆز باسی ماوەی سەركەوتنی رۆم دەكات بەسەر فارسداو 3 ساڵ بۆ 9 ساڵ دیاری دەكات. تەنانەت ئەبوبەكر گرەو دەكات لەسەری لەگەڵ كافرانداو ئەشیباتەوە هەروەك دەفەرموێت: الم (1) غُلِبَتِ الرُّومُ (2) فِی أَدْنَی الْأَرْض ۆهُمْ مِنْ بَعْدِ غَڵبِهِمْ سَێغْلِبُونَ (3) فِی بِضعِ سِنِینَ لِلَّهِ الْأَمْرُ مِنْ قَبْلُ ۆمِنْ بَعْدُ ۆێوْمَئِذ ێفْرَحُ الْمُۆْمِنُونَ (4) (الروم)

كەچی كە پرسیاری وادەو هاتنی قیامەتی لێدەكرێت ئەیگێڕێتەوە بۆخواو دەڵێت: من غەیبزان نیم و تەنها خوا دەزانێت كەی دێت و لەپڕیش دێت: يَسْأَلُونَكَ عَنِ السَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَاهَا (42) فِيمَ أَنتَ مِن ذِكْرَاهَا (43) إِلَىٰ رَبِّكَ مُنتَهَاهَا (44) إِنَّمَا أَنتَ مُنذِرُ مَن يَخْشَاهَا (45) كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَهَا لَمْ يَلْبَثُوا إِلَّا عَشِيَّةً أَوْ ضُحَاهَا (46) (النازعات)

جا ئەگەر خۆشەویست (دروودی خوای لەسەر بێت) كەسێكی ئاسایی بوایە ئەوا بۆ رووداوە نزیكەكە ماوەی دیاری نەدەكرد چونكە ئەگەرنەبوایە زوو بەدرۆدەكەوتەوە، ئنجا زۆر ئاسان بوو بۆی بۆ قیامەت رەقەمی لێبدایەو هەزار دوو هەزار دە هەزار ساڵی دابنایە كەس قسەی نەبوو وە دێت نایەت بە درۆنەدەكەوتەوە كێ‌ دەمێنێت تا ئەو كاتە؟

جا دیاری كردنی ماوە كورتە چەند ساڵێكەو هاتنەدی دوای نۆ ساڵ و دیاری نەكردنی ماوە دوورەكە بەڵگەیەكی روونە لەسەر پێغەمبەرایەتی ئەو سەروەرەو دیارە كە لەخۆیەوە قسە ناكات.

وەڵامێک بنووسە