ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕیان به خۆیان هه‌یه، ئه‌وانه پێوه‌ندی و كۆنتاكتیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا به‌هێزه، بۆیه توانا و سه‌رچاوه‌ی هێزی خۆیان باش ده‌ناسن، به‌رده‌وامیش، وه‌كو ڕاهێنانێكی ڕۆژانه، ئه‌م پێوه‌ندییه له‌گه‌ڵ خۆدی خۆیاندا به‌هێزتر ده‌كه‌ن.
به پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه متمانه‌یان به خۆیان لاوازه، فوكسیان و ئه‌ندێشه‌یان له‌سه‌ر خه‌ڵكی تره، به‌ڵام چۆن فوكسێك؟ فوكسێكی نه‌رێنی، كه له ئێره‌یی و حه‌ساده‌ت و نییەادی پیس و نیازی خراپه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئه‌م هه‌سته نه‌رێنییه، ئه‌گه‌ر له متمانه به‌خۆنه‌بوونه‌وه هه‌ڵنه‌قووڵێت، هه‌ر ئه‌م هه‌سته خۆی پاشتر بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌بێته مایه‌ی متمانه به‌خۆنه‌بوون.
ئه‌و كه‌سانه ئه‌گه‌ر به‌هره و توانایشیان هه‌بێت، په‌ی به به‌هره و توانای خۆیان نابه‌ن، یان بێ ئاگا ده‌بن له‌وه‌ی كه چی‌یان له‌باردایه!
ئه‌وه‌نده‌ی كار له‌سه‌ر كه‌سانی دیكه ده‌كه‌ن و زه‌ینیان به كه‌سانی دیكه‌وه قاڵه، نیو ئه‌وه‌نده كار له‌سه‌ر خودی خۆیان ناكه‌ن وپێ له‌سه‌ر توانای خۆیان داناگرن و جه‌خت له‌سه‌ر به‌هره‌ی خۆیان ناكه‌ن.. ئه‌مه‌یش له ئاكامدا بێباوه‌ڕی و بێمتمانه‌یی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌وانه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و توانایه ناكه‌ن، كه هه‌یانه، بگره كار له‌سه‌ر توانای كه‌سانی دیكه ده‌كه‌ن، ئه‌ویش چۆن؟ بێ گومان به هه‌ستی نێگه‌تیڤه‌وه، به مه‌به‌ستی شكاندن و له نرخ كه‌مكردنی.
كه‌سانی خاوه‌ن متمانه به‌خۆ، به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌زانن له چیدا به‌هره‌دارن، ئه‌وان ده‌زانن به‌هره‌یان له كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت. زۆرینه‌یان بگره له منداڵییه‌وه، سۆراخی به‌هره‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌ر له ته‌مه‌نێكی زووه‌وه به ئه‌ڤین و شه‌یداییه‌وه ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ توانا و به‌هره‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌روا به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هونه‌ر و داهێنانه‌ی خۆیان نابن.
داهێنان كاتێك به‌رجه‌سته ده‌بێت، كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له ناخی خۆتدا بدۆزیته‌وه، واته پێش مردنت بزانیت، له چیدا كارامه‌یه‌ت، مرۆ ده‌بێت ئه‌م پرسیاره گرینگه له خۆی بكات: له كام بواردا به‌توانام، توانای داهێنانم له چیدایه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، كلیلی خۆدۆزینه‌وه‌یه.
خۆت بناسه!
سوكراتی فه‌یلەسووف ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی مرۆڤ كردووه.
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره شاڕێگه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه.
كلیلی متمانه به‌خۆبوونه، كه بۆ كه‌سانێكی زۆر، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم بۆ زۆرینه‌مان، كێشه‌ی سه‌ره‌كیی ژیانه.
ئه‌وانه‌ی كه پله‌ی متمانه‌ی به‌خۆیان نزمه، زۆرینه‌یان ئه‌وانه‌ن كه هێشتا سه‌رچاوه‌ی توانا و لێهاتوویی خۆیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، یان هێشتا بۆی نه‌گه‌ڕاون و سۆراخیان نه‌كردووه.
یان ئه‌وانه‌ن كه جه‌خت له‌سه‌ر توانای خۆیان ناكه‌ن و پشتگوێی ده‌خه‌ن، ئه‌و كه‌سانه كۆنتاكیتان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێشتا لاوازه.
مرۆڤی ئه‌مڕۆ له ئاڵۆزترین و جه‌نجاڵترین سه‌رده‌مدا ده‌ژی، زۆر سه‌خته به‌بێ متمانه به‌خۆبوون له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستادا بژیت، كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆ وا ده‌خوازێت كه مرۆڤ متمانه‌یه‌كی پته‌وی به‌خۆ هه‌بیت. مرۆڤی ئه‌مڕۆ هه‌موو شته‌كانی له‌به‌رچاوه و كه‌م شتی شاراوه‌ی هه‌یه، كه‌م شت و كه‌م لایه‌نی شاراوه‌ی ماوه كه به‌ئاسانی نه‌خرێنه به‌رچاو.
هه‌روه‌كو (زینێ پاركه‌ر)ی نووسه‌ری كتێبی (متمانه) ده‌ڵێت: سئه‌مڕۆ ڕاگەیا‌ندن زۆر به‌خێرایی هه‌موو هه‌ڵه بچووكه‌كانت به‌ده‌رده‌خات و ئه‌وه پیشان ده‌دات كه تۆ شایسته‌ی ئه‌وه نیت حیسابت بۆ بكرێت.
به‌ڵام دڵ له دڵ مه‌ده، له شوێنێكه‌وه، له لایه‌كی تره‌وه، هه‌میشه هێز و توانایه‌ك له تۆدا هه‌یه، كه ده‌كرێت ببێت به سه‌رچاوه‌ی متمانه. مرۆڤ هه‌ر مرۆڤێك، توانایه‌ك، به‌هره‌یه‌كی هه‌یه، ئه‌ركی ئه‌و مرۆڤه ئه‌وه‌یه كه سۆراخی بكات و بیدۆزێته‌وه.
ئه‌وه‌یش به‌وه دێته ئه‌نجام: كه پێوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا هه‌بێت، بیر وهزری ئاراسته دونیای ناوه‌وه‌ی بكات، نه‌ك به نییەادی خراپه‌وه بیر له كه‌سانی دیكه بكاته‌وه‌ز.
پاركه‌ر ده‌ڵێت: مایه‌ی خه‌مه كه خه‌ڵكێكی زۆر ڕۆژانه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێوه‌ندییه‌ك له گه‌ڵ خودی خۆیاندا ببه‌ستن، ئه‌وانه ڕۆژانه ڕه‌نگه بزانن حه‌زیان له چی خواردنێكه كه بیخۆن، یان حه‌زیان له كام كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزێونه و ته‌ماشای بكه‌ن، به‌ڵام به‌ڕاستی نازانن چی‌یان له ژیاندا ده‌وێت.
فوكس بخه‌ره سه‌ر خۆت، كۆنتاكت و پێوه‌ندیی پته‌وت له‌گه‌ڵ خودی خۆتدا ڕێگای داهێنانت بۆ مسۆگه‌ر ده‌كات، به پێچه‌وانیشه‌وه، ئه‌گه‌ر هزر و مێشكت ئاراسته‌ی كه‌سانی دیكه بكه‌یت.. كلیلی داهێنان و ئه‌فراندن نادۆزیته‌وه، چونكه له شوێنی هه‌ڵه‌دا بۆی ده‌گه‌ڕێیت. ئه‌گه‌ر وات كرد، وه‌كو مه‌لای مه‌زموورت لێ دێت:
شه‌وێك مه‌لای مه‌زموور (مه‌لا نه‌سره‌دین) ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ماڵه‌وه، كلیلی ده‌رگاكه‌ی لێ ون ده‌بێت، له به‌ر ڕووناكیی لامپاكه بۆی ده‌گڕێت. ناسیاوێكی مه‌لا كه چاوی پێ ده‌كه‌وێت، لێی ده‌پرسێت: مه‌لا ئه‌وه خێره به‌م شه‌وه، چیت بزر كردووه وا بۆی ده‌گه‌ڕێیت؟
مه‌لا: كلیلی ده‌رگاكه.
كابرا: باشه له كوێ بۆی ونت كردووه؟
مه‌لا: له ژووره‌وه.
كابرا: ئه‌ی بۆ لێره بۆی ده‌گه‌ڕیت؟
مه‌لا: چونكه ئێره ڕووناكه!