294
ڕۆژی 2020/09/04 گەشتی مامۆستا و قوتابیانی خولی درێژخایەنی پڕشنگی قورئان بۆ زانستەکانی قورئان لە لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار بۆ هاوینەهەواری مەکێ لە دامێنی چیای کاروخ ئەنجامدرا. گەشتەکە وێڕای سەرنجدان و ئاوێتەبوون لەگەڵ سروشت و بەهێزکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و بەسەربردنی کات و ساتێکی خۆش، چەندین چالاکیی جۆراوجۆری هونەری وەکو شانۆگەری و گێڕانەوەی بەسەرهاتی واقیعی پەند ئامێزی تێدا پێشکەشکران.