154
لقی ڕاپەڕینى ئینستتیوتی ژیار، گەشتێکی بۆ فێرخوازانی خولی هاوینەی منداڵان لە بەرواری ٢٩\٨\٢٠٢١ ڕێکخست، گەشتەکە مایەی خۆشحاڵی و بەسەربردنی کاتێکی خۆش بوو بۆیان، لە گەشتەکەدا منداڵان فێری ئەوە کران کە لە هەر شوێنێک بن نوێژەکانیان لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدەن و هەمیشە سوپاسگوزاری خوا بن، هەروەها ڕاهێنران لەسەر پاراستنی ژینگە لە کاتی سەیران و پاکڕاگرتنی شوێنگە و ژیان و ژیواریان.