90
ڕۆژی چوار شەممە (4 / 8 / 2021) خاتوو (تروسکە ئەحمەد) ئەندامی گروپی تەندروستکاران سیمینارێکی پزیشکی پێشکەش کرد کە تایبەت بوو بە باسی (شەکر و زیانەکانی) بۆ خولی ھاوینەی نەوجەوانانی ژیار لە لقی پشدەر. چالاکیەکە زیاتر لە نیو کاتژمێری خایاند و تەواوی زیانەکانی شەکر خرانەڕوو بۆ تەندرووستی و نەجەوانان لە مەترسیەکانی ئاگادار کرانەوە. جێی ئاماژەیە ئەم خولە لەتەمەنی (٩-١٨) ساڵ بەشدارن و ژمارەیان حەفتا فێرخوازە لەچوار ئاستی جیاواز بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوامی دەبێت. پاشان لەلایەن (خاتو سۆما ئیبراهیم) بەرپرسی لیژنەی کاروباری خوشکان و بەڕێوەبەری خولی ھاوینەی نەوجەوانان سوپاسنامەی لق پێشکەشی (خاتو تروسکە) کرا.