301
خولی مانگانەی وتاربێژی خوشکان لە لقی پشدەر
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەشی کاروباری خوشکانی لقی پشدەر و بەسەرپەرشتی بەرپرسی بەش، ڕۆژی چوار شەممە ٢٠٢١/٦/٣٠ کاتژمێر ٣:٠٠ی دوا نیوەڕۆ خولی درێژخایەنی مانگانەی (وتاربێژی خانمان) بەڕێوەچوو.
ئامانجی بەڕێوەبردنی ئەم خوله گەشەپێدانی توانای وتاربێژیی و قسەکردن و ڕاهێنانی خوشكانی بهشداربووه بۆ بوون بە بانگخواز لە دەڤەرەکەدا.
ئەم چالاکیە مانگی جارێك بەڕێوەدەچێت، هەر جارەو دوو بهشداربوو بهشێوازی سیمینار، کورتە وتار پێشکەش دەکەن.
جێی ئاماژەیە هەریەك لە بهڕێزان (چیا خان و شەوبۆ خان) وتاریان پێشکەشکرد. وە (١٤) خانم بەشدار بوون.