سیمینارگەلەریهەواڵ و چالاکی

دەستەى کفرى ئینستتیوتى ژیار سیمینارێکى بۆ خوێندکارانى پۆلى ۱۲ ڕێکخست

نووسەر: موحەممەد سەردار وەلی

234بینین

ئەمڕۆ هەینی بەرواری ٢٠٢١/٥/۲٨ ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی/ لقی گەرمیان/ دەستەی کفری، سیمینارێکى ڕێکخست بۆ دکتۆر بەختیار تاڵەبانی بەناونیشانی: شێوازی خوێندنی تەندروست بۆ وزاری و بە دەستهێنانی نمرە بۆ پۆلی ۱۲.

سیمینارەكە بە پێشكەشكردنی ووتەى بەرپرسى دەستەى کفرى مامۆستا موحەممەد ئەحمەد دەستیپێکرد و لە ووتەکانیدا ئاماژەى بە کار و پڕۆژە و چالاکییەکانى ئینستتیوتى ژیار کرد.

دواتر به‌ڕێز: د. بەختیار تاڵەبانی سیمینارەكەی پێشکەشکرد و تیایدا تیشكی خسته‌سه‌ر خوێندنى خوێندکاری پۆلی ۱۲ کە دەبێت تێبکۆشن و کۆڵندەن و هەنگاوى زیاتر بنێن بۆ سەرکەوتنى خۆیان.

هەروەها باسى لە گرنگى تەرخانکردنى کات کرد بۆ خوێندن و سەعییکردن، هەروەها دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانى مۆبایل بە گشتیى و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەتیى.

 

وەڵامێک بنووسە