خولگەلەریهەواڵ و چالاکی

لقی پشدەر کۆتایی بە خولێکی فێربوونی زانستە شەرعییەکان هێنا

نووسه‌ر: چیا عومەر

420بینین

 

ڕۆژی شەممە ٢٤-٤-٢٠٢١ دوای زیاد لە چوار مانگ دەوام کردن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لقی پشدەر کۆتایی بە خولی درێژخایەنی فێربوونی زانستە شەرعییەکان و هێنا و بڕوانامەی بە دەرچووان بەخشی.

شایەنی باسە خولەکە لە ٣٠-١١-٢٠٢٠ دەستیپێکرد و لە ١٠-٤-٢٠٢١ کۆتایی پێهات، هەر یەك لە وانەکانی (تەجوید، فیقهـ، فێربوونی زمانی عەرەبی، نەحو) لەلایەن مامۆستایانی پسپۆڕەوە پێشکەشکران و زۆر سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو.

جێی ئاماژەیە بیست فێرخواز (٦ برا و ١٤ خوشك) دەرچوون، بڕیاره دوای ڕەمەزان دەست بە خوێندن بکەن لە پەیمانگای زانستە شەرعییەکان.

وەڵامێک بنووسە