348
هەموو ڕۆژانی ڕەمەزان لە لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار وانەی تەفسیری سوڕەتی نوور بۆ خوشکان و برایان بە جیا و لە دوو کاتی جیاوازدا لە لایەن بەڕێز (مامۆستا ئهحمهد خدر) بەرپرسی لقەوە پێشکەش دەکرێت.
شایەنی باسە ژمارەیەکی زۆر لە خوشکان و برایان ئامادەی وانەکە دەبن و بڕیارە زۆربەیان سوڕەتەکەش لەبەر بکەن و لەکۆتاییدا تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام بدەن.
جێی ئاماژەیە ئامادەبووان زۆر دەستخۆشیان هەیە بۆ پێشکەشکردنی ئەو وانانە و بڕیارە لە بیست و یەکی ڕەمەزاندا تەواو بکرێت.