366
ڕۆژی دوو شەممە ۱۹-٤-٢٠٢١ کاتژمێر ۲:۰۰ی دوا نیوەڕۆ لە لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی (ئامانجە پەروەردەییەکانی ڕۆژوو) بۆ بەڕێز (مامۆستا عبداللەی شەهیدان) لە هۆڵی لق ساز کرا.
کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە خوشکان و برایان ئامادەبوون و نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند.
لە کۆتاییدا ئامادەبووان خۆشحاڵ بوون بەو جۆرە چالاكییانه و سوپاسی لقی پشدەریان کرد و هیوایان خواست کە ئەو جۆرە سیمینارانە بەردەوام بن، شایانی باسە بڕیار وایە ڕۆژانی دووشەممە و چوارشەممان ئەم جۆرە سیمینارانە بەردەوام بن لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا.