442
ڕۆژی هەینی بەرواری ٢٠١٢/٤/٩ لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار هەستا بە سازکردنی ئاهەنگێکی خنجیلانە بۆ قوتابیانی خولی ( ژیاری پەروەردەیی)ی کوڕان، کە تێیدا خەڵات دابەشکرا بەسەر قوتابیان و مامۆستایانی خولەکەدا.
شایەنی باسە خولی ژیاری پەروەردەیی ماوەی (٧) مانگ دەبێت بەردەوامی هەیە و تێیدا قوتابیان پەروەردە دەکرێن لەسەر ئادابە ئیسلامییەکان و بابەتە پەروەردەیی و ئیمانییەکان.