430
ڕۆژی شه‌ممه 2021/04/10 په‌یمانگه‌ی زانسته شه‌رعییه‌كانی ئینستتیوتی ژیار/ لقی ڕاپه‌ڕین به‌هاره گه‌شتێكی بۆ ده‌ڤه‌ری پشده‌ر ئه‌نجامدا.
گه‌شته‌كه به میواندری به‌ڕێز: مامۆستا عه‌بدوڵڵا دهروكۆتریی به‌رپرسی لقی ڕاپه‌ڕینی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز: مامۆستا عه‌بدوڵڵا زه‌نگڵ به‌رپرسی لقی ڕاپه‌ڕینی ئینستتیوتی ژیار، و هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی مامۆستایان و قوتابیانی قۆناغه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می په‌یمانگه‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
شایه‌نی باشه له گه‌شته‌كه‌دا چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن قوتابیه‌كانه‌وه ئه‌نجامدرا و بە تێکڕایی گەشتەکە مایەی سەرنج و خۆشحاڵی بەشداربووان بوو.