530
ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٠٢١/٤/٨ لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار بەشی خوشکان، هەڵسان بە سازکردنی ئاهەنگێکی خنجیلانە بۆ قوتابیانی خولی (ژیاری پەروەردەیی) ، کە تێیدا خەڵات دابەشکرا بەسەر قوتابیانی و مامۆستایانی خولەکەدا.
شایەنی باسە خولی ژیاری پەروەردەی ماوەی (٧) مانگ دەبێت بەردەوامی هەیە و تێیدا قوتابیان پەروەردە دەکرێن لەسەر ئادابە ئیسلامییەکان و بابەتە پەروەردەیی و ئیمانییەکان.