482
ڕۆژی سێ شەممە ١٦-٣-٢٠٢١ کاتژمێر ٩:٣٠ ی سەر لە بەیانی وەفدێکی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار کە پێکهاتبوون لە هەریەك لە بەڕێزان بەرپرسی لق و کارگێڕی و بەرپرسی لیژنەی گەنجان پێشوازیان لە کەسایەتی زۆر بەڕێز حاجی ئیبراهیم و وەفدێکی هاوڕێی کرد کە لە قەزای بەردەڕەشەوە تەشرفیان هێنابوو.
شایەنی باسە مامۆستا ئیبراهیم نووسەری کتێبێکە بەناوی (حیاتي مع النور) و بەردەوام لە خزمەت بڵاوکردنەوەی پەیامەکانی نووردایە.
جێی ئاماژەی کتێبەکەی خۆی، کردە دیاری بۆ کتێبخانەی ژیار و مامۆستا ئیبڕاهیم عهزیز بەرپرسی لیژنەی گەنجانیش چەند دانەیەك لە کتێبێکی خۆی کردە دیاری بۆیان.
لە کەشێکی ئیمانیی و برایانەدا ماوەی کاتژمێرێك گفتوگۆ کراو زۆر دەستخۆشیان هەبوو بۆ هەوڵ و ماندووبوونی برایان و خوشکان لە لقی پشدەر، پاشان بەڕێزەوە وەفدی میوان بەڕێخران.