چالاکیەکانی ترگەلەریهەواڵ و چالاکی

ده‌سته‌ی كفری خوانێكی بۆ ژینگه‌پارێزه‌رانی شاری كفری ڕێكخست

نووسەر: موحه‌ممه‌د سەردار وەلی

280بینین

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ دەستەی کفری ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، نیوەڕۆ خوانێکی ئامادەکرد بۆ ژینگه‌پارێز و کارگوزار و پاککەرەوەكارانی شاری كفری‌.

به‌ مه‌به‌ستی لەبەرچاوگرتنی ئەو ئەرک و ماندووبوون و خزمه‌تەی ئەو کارگوزارانە ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ئه‌م خوانه‌ سازكرا.

مامۆستا موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د به‌رپرسی ده‌سته‌ی كفری به‌ دیجیتاڵ میدیای ئینستتیوتی ژیاری ڕاگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌كو ئینستتیوتی ژیار بە ئەرکی سەرشانی خۆمانمان زانی خزمەتێکی بچووکی ئەو پارێزەرانه‌ی ژینگه‌ی شار بکەین و هه‌ستاوین به‌ ڕێكخستنی خوانێك بۆیان له‌ پای ئه‌رك و ماندووبوونیان.

وەڵامێک بنووسە