لە پاش خوێندن بۆ چه‌ندین مانگ لە هەرسێ پەیمانگاکانی: بانگخوازان، ژیار بۆ زانستە شەرعیەکان، ئیبن سه‌ڵاح بۆ فەرموودە و زانستەکانیی/ لقی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ 2021/03/05 ئاهەنگی کۆتاییهاتنی هەرسێ پەیمانگاكه بەرێوەچوو.
سەرەتای ئاهه‌نگه‌كه بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد و پاشان ووتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەرپرسی لقی سلێمانی (پ.ی د.عوسمان ئالانی)ه‌وه پێشکەشکرا و پیرۆزبایی لقی سلێمانی ئاڕاستەی قوتابییەکان کرد.
پاشان هەریەکە لە به‌ڕێزان: پ. د. خالید موحه‌ممه‌د ساڵح سه‌رۆكی ئینستتیوتی ژیار و، دكتۆر شێرزاد عه‌بدولوه‌هاب جێگری سه‌رۆكی ئینستتیوت و، دكتۆر خالید گه‌ردی به‌رپرسی به‌شی په‌روه‌رده و كاروباری زانستی، چەند ووتەیەکیان دەربارەی گرنگیی و پێویستیی زانستیی شەرعیی و گرنگیی کاری بانگخوازیی پێشکەشی ئاماده‌بووان کرد.
پاشان قوتابی (ئەلەند سەردار) وه‌ك نوێنه‌ری به‌شداربووانی په‌یمانگاكان لە چەند ووتەیەکدا ئاماژەی بە گرنگیی و پێویستیی ئەم جۆرە خولانە کرده‌وه.
لە کۆتاییدا بڕوانامە و دیاری بەسەر بەشداربووانی په‌یمانگاكاندا دابەشکرا، و سوپاس پێ‌زانین له پای ماندووبوونیان پێشكه‌شی مامۆستایان و هاوكارانی په‌یمانگاكان كرا.
شایەنی باسە ئینستتیوتی ژیار ساڵانە هەڵدەستێت بە کردنەوەی په‌یمانگاكان‌ی له شاره جیاوازه‌كانی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر قوتابی سوودمه‌ند ده‌بن تیایدا.
بارك الله فیكم وجزاكم الله خیرا.