لە گەرمیان كۆڕێكی ڕۆشنبیری و زانستی بەڕێوەچوو
شەوى چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه 2021/1/20 لقی گەرمیانی ئینستتیوتی ژیار كۆڕێكی ڕۆشنبیری و زانستی بۆ بەڕێز پ. د. عیماد موحه‌ممه‌د، مامۆستای زانكۆی گەرمیان بە ناونیشانی (دیالێکتیکی قورئان، سەلماندنی ڕۆژی دوایی بە نمونە) ڕێكخست.
كۆڕه‌كه لە كەشێكی باراناویدا و له هۆڵی ژیار به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له چینه جیاوازه‌كانی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو.
پ. د. عیماد موحه‌ممه‌د، مامۆستای زانكۆی گه‌رمیان له به‌شی زمانی عه‌ره‌بی، له ووته‌كانیدا باسی له‌و ئایه‌ته قورئانیانه كرد كه سه‌لمێنه‌ری ڕۆژی دوایین به شێوه‌یه‌كی عه‌قڵی و لۆژیكی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گومانه‌كان له باره‌ی زیندووبونه‌وه‌ی بونه‌وه‌ران له ڕۆژی دواییدا.
ئامانج له‌م جۆره كۆڕانه له لقی گه‌رمیان زیندووكردنه‌وه‌ی بابه‌ته زانستیی و ڕۆشنبیرییه‌كانی كۆمه‌ڵگای موسوڵمانان و ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه‌ن كه بێ باوه‌ڕان له‌سه‌ر بنه‌ما ئیسلامییه‌كان درووستیان كردووه.