612
ڕۆژی دووشەممە 2021/01/18 له لقی ڕاپهرینی ئینستتیوتی ژیار دووەمین گفتوگۆی كتێب بهڕێوهچوو.
یەکێک لەو چالاکیانەی له لقی ڕاپەڕین، بهڕێوهدهچێت خوێندنەوە و ڕانان و هەڵسەنگاندنی کتێبە، لە دووەم گفتوگۆدا ڕانان بۆ کتێبی (ئیخلاس و برایەتی) نووسینی “شێخ سەعید نوورسی” کرا.
ئەم بەرهەمە لەلایەن “مامۆستا فارووق ڕەسووڵ یەحیا”وە کراوە بە کوردی، لەم کتێبەدا کە قەبارەیەکی کەمی هەیە، لە دوو بەشی جیاواز پێکهاتووە، بەشی یەکەم تایبەت کراوە بە ئیخلاس و بەشی دووەم تایبەتە بە باسکردنی چەمکی برایەتی نێوان بڕواداران.
ئەندامانی ئینستتیوتی ژیار بەوپەڕی خۆشحاڵی و پەرۆشیەوە بەشداری گفتوگۆکەیان کرد و قسە و سەرنج و تێڕوانینی خۆیان لەسەر کتێبەکە خستە ڕوو.