سەردانیگەلەریهەواڵ و چالاکی

لقی پشده‌ر له‌ سه‌ردانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌رده‌وامه‌

نووسەر: چیا عومەر‌

483بینین

 

شەوی شەممە 2020/01/16 شاندێکی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان مامۆستا ئیبراهیم دێلۆیی بەرپرسی بەشی گەنجان، و مامۆستا شاسوار بێگەڵاسی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، سەردانی مامۆستا مەلا مەهدی باداوەییان لە گوندی باداوە کرد.

شایەنی باسە ئەم سەردانە بۆ ناساندنی زیاتری ئینستتیوتی ژیارە لە دەڤەرەکە بە چین و توێژە جیاوازەکان، مامۆستا بەخۆشحاڵیەوە پێشوازی لێکردن و ئامادەیی دەربڕی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ ئینستتیوتی ژیاردا بە پێی توانا و بۆ گونجان، کتێبێکی بە دیاری بەخشی بە کتێبخانەی لقی پشدەر.

 

وەڵامێک بنووسە