هەمەرەنگ

بەسەرهاتێك

569بینین

 

لە ئەمەریكا ساڵی 1903 كوڕێكی سیانزە ساڵ ئەكەوێت و ئەژنۆی ئازاری پێدەگات و قسە ناكات لەماڵەوە، دوای چەند رۆژێك پەكیدەخات و پزیشكی بۆ دێنن. پاش فەحسكردن پزیشكەكە بەباوكی ئەڵێت: ئەبێت قاچی ببڕێتەوە ئەگینا ئەمرێت، كوڕەكە تێدەگات لەباوكی ئەپاڕێتەوە كە كاری وانەكەن، كەئەزانێت باوكی بەقسەی ناكات هاواری بۆدایكی برد ئەویش بۆئەوەی سەلامەت بێت پێی باش ئەبێت قاچی ببڕنەوە بۆ ئەوەی نەمرێت، ئینجا هاوار بۆ براكەی ئەبات كە گەورەتر بوو لەخۆی و ناوی (ئدگارد) بوو، ئەویش بەرگری لێدەكات و ئەڵێت: بەهیچ جۆرێك نایەڵم بیبڕنەوە، چەند رۆژێك بەو حاڵەوە ئەمێننەوە، ڕایان دێتە سەر ئەوەی هەموویان لەخوا بپاڕێنەوە، بەكوڵ و دڵ هەموویان دوعا دەكەن، سەرەنجام وردە وردە خوا شیفای ئەدات. ئەم كوڕە دواتر بووە جەنڕاڵ ئیزنهاوەر كە سەرۆكی حولەفا بوو لەجەنگی جیهانی دووەمداو سەرۆكی سی و چواری ئەمەریكا بوو لەساڵی (1953 تا 1961).

جا بەڕاستی خوای گەورە پەروەردگاری جیهانیانە و نزیكە لەهەموو بەندەكانیەوە كاتێك كەسانێك لەحاڵەتی پێویستیا هانای بۆ دەبەن وەڵامیان ئەداتەوە سا بەڵكو باشتر خوا بناسن و ڕێی ڕاست بگرنەبەر هەرچەند بەداخەوە زۆریان پاش جێبەجێ‌ بوونی كارەكانیان هاوەڵ بۆ خوا بڕیار ئەدەن، هەروەك ئەوانەی لەكەشتیەكدا زریان و تۆفان ئەیانخاتە پەلەقاژێ‌ و بەتەمای خۆیان نامێنن و بەدڵ لەخوا ئەپاڕێنەوە رزگاریان بكات كەرزگاریان ئەكات ئەڵێی نە بایان بینوە نە بۆران.

 

وەڵامێک بنووسە