ئاهەنگی دەرچوونخولگەلەریهەواڵ و چالاکی

له‌ده‌سته‌ی كفری ئینستتیوتی ژیار خولی “ووشیاری گه‌نجان” كۆتایی هات

نووسه‌ر: موحه‌ممه‌د سه‌ردار

436بینین

 

دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو مانگ خولی ئۆنلاینی ووشیاری گه‌نجان به‌رده‌وام بوو، به‌سه‌ركه‌وتوویی هه‌موو وانه‌كان خوێندران و خوله‌كه‌ له‌به‌رواری 2020/11/17 كۆتایی پێهات.

ده‌سته‌ی كفری ئینستتیوتی ژیار خوله‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر ئاستی شاری كفری كردبووه‌وه‌و ئامانج له‌كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌ش‌ ئاشناكردنی گه‌نجان بوو به‌ چه‌ندین بابه‌تی زانستیی و ئاكاربه‌رزیی و شه‌رعیی و بانگخوازیی و گه‌شه‌پێدانی خودیی. هه‌روه‌ها ووشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجان له‌ڕۆچوون و داچوون له‌و بابه‌تانه‌ی خوله‌كه‌ی له‌سه‌ر كرابو‌وه‌وه‌‌.

خوله‌كه‌ به‌به‌شداری نزیكه‌ی 80 به‌شداربوو به‌ڕێوه‌چوو، كه‌به‌شێكی زۆریان توانیان ببن به‌خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌شداربوون.

شایانی باسه‌، ده‌سته‌ی كفری ئینستتیوتی ژیار به‌پێویستییزانی خولێكی له‌م جۆره‌ بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان هزرڕۆشنتر و زانستیانه‌تر مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و ووشیار بن له‌ نه‌زانیی و تاریكبینیی. هه‌روه‌ها هه‌وڵی خۆدامه‌زراوه‌یی و شاره‌زایی بده‌ن له‌بواره‌ جیاجیاكاندا و خاوه‌نی په‌یام و دیدگای ڕۆشن و درووستی خۆیان بن.

وانه‌كانیش بریتییبوون له‌چوار وانه‌ كه‌ پێكهاتبوون له‌:

فیقهه‌ پێویسته‌كان – پ. د. خالید موحه‌ممه‌د ساڵح
بانگه‌واز (الدعوة) – دكتۆر خالید گه‌ردی
گه‌شه‌پێدانی خود – دكتۆر به‌ختیار تاڵه‌بانی
ئاكاره‌ جوانه‌كان – مامۆستا صباح كفری

وەڵامێک بنووسە