گەلەریهەواڵ و چالاکی

به‌رپرسی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ میوانی به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆیی بوو

نووسه‌ر: كاروان كامیل

233بینین

ئه‌مڕۆ 2020/12/01 به‌رپرسی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئینستتیوتی ژیار م. عه‌دنان نووری، میوانی به‌رنامه‌ی میدیا ترافیکی ڕادیۆی یه‌كگرتوو ده‌نگی هه‌ڵه‌بجه‌ بوو.

به‌رنامه‌كه‌ بۆ تاوتوێكردنی پرۆژه‌ی وه‌رزی به‌خته‌وه‌ری خێزانی و كار و میكانیزم و شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی پێشكه‌شكرا.

م. عه‌دنان نووری به‌دیجیتاڵ میدیای ئینستتیوتی ژیاری ڕاگه‌یاند: ئەمڕۆ وەک بەرپرسی لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار و خاوەن بیرۆکەی پرۆژەی وەرزی بەختەوەری خێزانی، بۆ تاوتوێكردن و گفتووگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌و هۆكاری ڕاگه‌یاندنی پرۆژه‌كه‌ و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستمان له‌به‌رنامه‌كه‌دا دا.

پرۆژه‌ی وه‌رزی به‌خته‌وه‌ری خێزانی، ئینستتیوتی ژیار/ لقی هه‌ڵه‌بجه‌ و تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە و دەستەی خانمانی هەڵەبجە سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، و چه‌ندین چالاكی په‌روه‌رده‌یی و ڕۆشنبیری له‌پرۆژه‌كه‌دایه‌.

وەڵامێک بنووسە