توێژینەوە

بنه‌ماكانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر

نووسه‌ر: پرۆفیسۆر د. خالید موحه‌ممه‌د ساڵح

661بینین
خۆشەویستان با هەموومان وەک ئەو فەرموودەیە مامەڵە لەگەڵ یەکتر بکەین:
پێغەمبەری خودا ئامۆژگاریمان دەکات ودەفەرمووێت: [ڵا تَحَاسَدُوا، ۆڵا تَنَاجَشُوا، ۆڵا تَبَاغَضوا، ۆڵا تَدَابَرُوا، ۆڵا ێبِعْ بَعْضكُمْ عَڵی بَیْعِ بَعْض، ۆكُونُوا عِبَادَ اللَّهِ إِخْۆانًا. الْمُسْلِمُ أَخُو الْمُسْلِمِ ڵا ێظلِمُهُ، ۆڵا ێخْژُلُهُ، ۆڵا ێحْقِرُهُ. التَّقْۆی هَا هُنَا]. ۆیُشِیرُ إِڵی صَدْڕهِ ثلاث مَرَّاتٍ [بِحَسْبِ امْڕئٍ مِنَ الشَّرِّ أَنْ ێحْقِرَ أَخَاهُ الْمُسْلِمَ، كُلُّ الْمُسْلِمِ عَڵی الْمُسْلِمِ حَرَامٌ دَمُهُ، ۆمَالُهُ، ۆعِرْضهُ]. رواه مسلم.
[ڵا تَحَاسَدُوا]: ئێرەیی بەیەكتر مەبەن.
[ۆڵا تَنَاجَشُوا]: وە نرخی شت ومەك لەسەر یەك زیاد مەكەن، بۆ ئەوەی یەكتر بخەنە چاڵ وفێڵ لەیەكتر بكەن.
[ۆڵا تَبَاغَََضوا]: ڕقتان لەیەكتر نەبێت.
[ۆڵا تَدَابَرُوا]: پشت لەیەكتر مەكەن وقسە لەگەڵ یەكتر دامەبڕن، جا ووشەكانی [ڵا تَحَاسَدُوا، َڵا تَنَاجَشُوا، َڵا تَبَاغَضوا، ڵا تَدَابَرُوا] لە بابی (مفاعلە ومشاركە) ن، واتا ئەگەر برایەكیشت یەكێك لەم كارانەی دەربارەی تۆ كرد، تۆ نابێت لە پەرچە كرداری هەڵوێستی ئەودا هەمان هەڵوێستت بەرامبەری هەبێت، بەڵكو دەبێت باوەڕدارانە هەڵوێستی بەرامبەر وەربگریت ومامەڵەی لەگەڵ بكەیت، وهەوڵ بدەیت ئەو ڕقە لەدڵی ئەویشدا لابەریت ونەیهێڵیت .
[ۆڵا ێبِعْ بَعْضكُمْ عَڵی بَیْعِ بَعْض]. بائەگەر كەسێكتان شتێكی فرۆشت كەسێكی تر نەچێت بەكڕیارەكە بڵێت من بەهەرزانتر دەدەمێ ولەوی مەكڕە، بۆ ئەوەی لەوی نەكڕێت ولەخۆی بكڕێت.
[ۆكُونُوا عِبَادَ اللَّهِ إِخْۆانًا] هەمووتان بەندەی خوا وبرای یەكتر بن.
[الْمُسْلِمُ أَخُو الْمُسْلِمِ] موسوڵمان برای موسڵمانە، واتا پەیوەندیەكەیان پەیوەندیەكی برایانەیە وئەم برایەتیەیش چی دروست دەكات؟.
[ڵا ێظلِمُهُ] واتا: ستەمی لێناكات، جا ئەم ستەمە هەرچەند بێت وهەرچۆن بێت، وبەرهەرچی بێت حەرامە.
[ۆڵا ێخْژُلُهُ] وە پشتی نادات لەزەوی وهەمیشە پشتیوانی لێ دەكات، وبەرگری لە مافە ڕەواكانی دەكات.
[ۆڵا ێحْقِرُهُ]وە هەرگیز بەچاوی كەم سەیری ناكات ومافەكانی پێشێل ناكات.
[التَّقْۆی هَا هُنَا] هەستی لەخواترسان ئالێرەدایە وسێ جار ئاماژە بۆ سنگی دەكات، ودیارە مەبەستی ئەوەیە كە كەس بەخۆی نەنازێت وبانگەشەی لەخوا ترسان بۆ خۆی بكات، وبەچاوی كەم سەیری براكەی بكات بە بیانووی ئەوەی كە ئەو تاوانبارە ولەخوا دوورە، چونكە لە خوا ترسان شتێكی دیار نیە وتەنها خوا بۆ خۆی دەزانێت كە كێ لە خوا ترسە ولەخواوە نزیكە.
[بِحَسْبِ امْڕئٍ مِنَ الشَّرِّ أَنْ ێحْقِرَ أَخَاهُ الْمُسْلِمَ] ئەگەر كەسێك برا موسوڵمانەكەی بەكەم بزانێت، ئیتر ئەوەندەی خراپە بەسە، وتەنها بەو هەڵوێستەی دەچێتە ڕیزی خراپەكارانەوە.
و لەكۆتاییشدا فەرمووی: [كُلُّ الْمُسْلِمِ عَڵی الْمُسْلِمِ حَرَامٌ دَمُهُ، ۆمَالُهُ، ۆعِرَْضهُ]. هەموو شتێكی موسوڵمان لەسەر برا موسوڵمانەكەی حەرام ویاساغە، خوێن، وماڵ، وكەرامەت ونامووسی، وبەهیچ شێوەیەك بۆی نیە خراپەی دەربارە بكات.

وەڵامێک بنووسە