سەردانیگەلەریهەواڵ و چالاکی

ئه‌ندامانی لقی پشده‌ری ئینستتیوتی ژیار سه‌ردانی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له‌سلێمانی ده‌كه‌ن

نووسه‌ر: محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د مه‌مه‌ند

257بینین

لقی پشده‌ری ئینستتیوتی ژیار سه‌ردانێكی بۆ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له‌سلێمانی بۆ ئه‌ندامه‌كانی خۆی رێكخست.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ (2020/11/22) له‌كاتژمێر (06:30)ی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه‌ به‌پێی ئه‌و پلان و پرۆگرامه‌ی ڕێكخرابوو، گه‌شته‌كه‌ ده‌ستیپێكرد.

له‌ڕێگای چووندا له‌نێو پاسی ئه‌ندامان، به‌ڕێز به‌رپرسی لقی پشده‌ر: مامۆستا ئه‌حمه‌د خدر ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و باسی گرنگی گه‌شتی زانستیی و ئاشنابوون به‌كتێب و خوێندنه‌وه‌ كرد. پاشان خاتوو سۆما ئیبراهیم به‌رپرسی به‌شی خوشكان ووته‌ی به‌شه‌كه‌ی پێشكه‌شكرد و سوپاسی كارگێڕانی لقی پشده‌ری كرد بۆ به‌ده‌مه‌وه‌بوون و هاوكاریكردنی به‌شی خوشكان و جێبه‌جێكردنی ئه‌م داواكارییه‌یان كه‌ سه‌ردانیكردنی پێشانگای كتێب بوو.

مه‌به‌ست له‌گه‌شته‌كه‌ تێكه‌ڵبوونی ئه‌ندامان بوو به‌كه‌شوهه‌وای پێشانگاكه‌و بینینی كتێب و كتێبخانه‌ و ده‌زگا چاپه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها ئاشنابوون به‌كه‌سایه‌تیه‌ جیاوازه‌كان و نووسه‌ران و وه‌رگێڕه‌كان، و درووستكردنی ئاشنایی له‌گه‌ڵ دۆستانی كتێب و بینینی دابوونه‌ریت و كه‌لتوور و ئه‌ده‌بی گه‌لان.

له‌ڕێگای هاتنه‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی به‌شداربووی گه‌شته‌كه‌ تاوتووێی ڕاو سه‌رنجه‌كان كراو به‌شداربووان بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌گه‌شته‌كه‌ خسته‌ڕوو.

شایانی باسه‌، بە بەشداریی 17 وڵات و نزیک بە 500 سەرچاوەى کوردى، عەرەبى، فارسى، تورکى و ئینگلیزى و 200 ناوەندى کتێب و چاپخانە خولی دووه‌می پێشانگاى نێودەوڵەتیى كتێب له‌سلێمانی به‌رده‌وامه‌ و 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت.

وەڵامێک بنووسە