سەردانیگەلەریهەواڵ و چالاکی

شاندێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی لقی كۆیه‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

نووسه‌ر: پێشه‌وا موحه‌ممه‌د

289بینین

ڕۆژی شەممە 2020/11/21 شاندێکی دەستەی کارگێڕی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: پ. د. خالید محمد صاڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و د. کامیل عه‌زیز به‌رپرسی به‌شی به‌دواداچوون و د. به‌ختیار نه‌جمه‌دین به‌رپرسی به‌شی كارگێڕی و مامۆستا حەمزە خەلیفە بەرپرسی بەشی بانگەواز، سەردانی لقی كۆیه‌یان کرد.

به‌رپرس و كارگێرانی لقی كۆیه‌ به‌گه‌رمی پێشوازیان له‌شانده‌كه‌ كرد و له‌ووته‌یه‌كدا به‌رپرسی لق باسی كارو چالاكییه‌كانی لق و ده‌سته‌كانی سه‌ر به‌لقی كرد له‌ماوه‌ی ڕابردوودا.

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌داواكاری و گوێگرتن له‌ پێشنیار و چاودێری بارودۆخی لق و شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كان ده‌سته‌ی كارگێڕی ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌نجامدا.

 

وەڵامێک بنووسە