شێخ ئەحمەد حارون لە سوریا لەدایكبووە لە ساڵی 1900 دا باوكی گوڵاوی ئەفرۆشت و بەڕۆزی حەڵاڵ هاوسەرەكەی و چوار كوڕەكەی بەخێو دەكرد، لەحەوت ساڵیدا قورئانی هەموو لەبەركرد، هەرلەو ساڵەشدا باوكی كۆچی دوایی كرد.
زانای خواناس شێخ موستەفای كینانی بەدایكی وت: ئەم كوڕەی تۆ پاشە ڕۆژێكی ڕوونی ئەبێت، دایكیشی زۆر خەمی پەروەردەكردنی بوو، ئەحمەد لەدوانزە ساڵیەوە بەردی هەڵئەكەند شاخی قاسیۆن و بەڕۆزی حەڵاڵ ئەژیا، ساڵی 1946 هاوسەرگیری كردو كوڕو كچێكی بوو، كوڕەكەی لەبیست ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ناوبراو خانوویەكی لەباوكیەوە بۆ بەجێمابوو باری گوزەرانی ئەوە نەبوو لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی هەژارانی ئەدا.
هەروەها لەفەلەستین سەربازی كرد لەسوپای عوسمانیدا كە دژی داگیركەران ئەجەنگاو پاشان بەردەوام بوو بەسەرو ماڵ لەجیهادا دژی فەرەنسیەكان، لەپەنجا ساڵیدا بەشەش ساڵ چەند پەڕاوی بەسوودی نووسیوە.
وەك چۆن لەخەودا سەروەرمان ﷺ بەمامۆستا نوورسی فەرموو: پرسیار لەكەس مەككە خۆمان هەموو شتێكت فێردەكەین، ئەمیش ئەو زانستەی هەیبوو لەفێربوونەوە نەبوو هەرچەند زۆر زیرەك و بلیمەت بوو، زانستەكەی فەزڵێك بوو لەخواوە.
موفتی عێراق لەوسەردەمەدا قاسم قەیسی چەند پرسیارێكی بۆ دەنێرێت كەوەڵامی بداتەوە، كاتێك وەڵامەكانی پێدەگاتەوە دێت بۆ سوریا بۆلای و ئەڵێت: (یا حارون انا منك حائرون) ئەی حارون ئێمە سەرسامین لەتۆ.
شێخی ئەزهەری ئەوكاتە حەسەن مەئمون ئەیووت: كەئەچمە خزمەتی وا ئەزانم لەخزمەت ئیمام غەزالیدام.
زانای خواناسی سوری محمد سەعید بورهانی ئەیووت: لەسەد ساڵدا خوا یەكێكی وەك شێخ ئەحمەد حارون ئەنێرێت، بۆ ئەوەی كوانووی ئیمانی خەڵكی بگەشێننەوە، كەسەروەرمان ﷺ لەفەرموودە باسی كردووە كەهەر سەری سەد ساڵێك خوا نوێكەرەوەیەك ئەنێرێت بۆ ئەم ئوممەتە.
شێخ ئەحمەد شەست و دوو ساڵ ژیا، دوعای قەبوڵبوو لای خوا خەڵكانێكی زۆریش باسیان لەكەراماتەكانی كردووە كەدواتر باسی دەكەم..تكایە ماویەتی.