390
ڕۆژی دووشەممه 2020/11/09 له‌نێو زانکۆی ھەولێری پزیشکییدا، بەشی خوشکانی لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار، چالاكییه‌كی مه‌یدانی ئه‌نجامدا لەھەردوو کۆلێژی “پزیشکی ددان” و “دەرمانسازی”.
چالاکییەکە خۆی ده‌بینیه‌وه له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی (ژیان له‌گه‌ڵ سوننه‌تدا)، كه ساڵانه له‌مانگی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری خوادا ﷺ ئه‌نجامده‌درێت، به‌مه‌به‌ستی ئاشناكردنی خه‌ڵكی به‌سوننه‌تی سه‌رداری مرۆڤایه‌تی.
پرۆژه‌كه پێكهاتبوو له‌دابه‌شكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی (200) كۆپی له (زیكری چوونه دەرەوەو ھاتنەوە بۆ ماڵه‌وه) كه به‌سه‌ر قوتابیانی زانکۆی ھەولێری پزیشکی دابه‌شكرا.