سەردانیگەلەریهەواڵ و چالاکی

شاندێكی دەستەی كارگێری ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ به‌سه‌رده‌کاتەوە

نووسه‌ر: پشتیوان جه‌باری

342بینین

ئەمڕۆ پێنج شەممە 2020/11/05 شاندێکی دەستەی کارگێڕی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: پ. د. خالید محمد صاڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و د. شێرزاد عبدالوهاب جێگری سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و د. خالد گەردی بەرپرسی به‌شی په‌روه‌رده‌و كاروباری زانستی و د. کامیل عه‌زیز به‌رپرسی به‌شی به‌دواداچوون و د. به‌ختیار نه‌جمه‌دین به‌رپرسی به‌شی كارگێڕی، سەردانی لقی چەمچەماڵیان کرد.

شانده‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن‌و به‌دواداچوون بۆ كاروچالاكییه‌كان ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌نجامدا و له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان به‌رپرسی لق و به‌رپرسی به‌شه‌كانی لق كۆبوونه‌وه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌چه‌ندین خاڵی گرنگ كرا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كان و ڕێكخستن و زیاتركردنی پرۆژه‌كانی سنووری لق. هه‌روه‌ها باس له‌گرنگی پابه‌ندبوون به‌‌ڕێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان و جێبه‌جێكردنیان كرایه‌وه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

پاشان شانده‌كه‌ گوێبیستی داواكاری و سه‌رنجی ده‌سته‌ی كارگێڕی لقی ناوبرا بوو، و دڵنیاییدا كه‌ داواكاری و پێویستییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.

 

وەڵامێک بنووسە