ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2020/11/05 له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی ده‌سته‌ی كفری ئینستتیوتی ژیار تایبه‌ت به‌مانگی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری خوادا ﷺ هه‌ستا به‌سازكردنی كۆڕێكی ئیمانیی و په‌روه‌رده‌یی تایبه‌ت به‌خوشكان.
كۆڕه‌كه بۆ هه‌ردوو به‌ڕێز: م. ئهرشان به‌هائه‌دین به‌ناونیشانی: (خوای گه‌وره بۆ محمدﷺی هه‌ڵبژارد؟) و م. موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د به‌ناونیشانی: (په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی ئافره‌تان له‌كۆن و نوێ‌دا) سازكرابوو.
شایانی باسه م. ئهرشان به‌هائه‌دین، له‌ووته‌كانیدا ئاماژه‌ی به پێشه‌وایه‌تی و گه‌وره‌یی پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د ﷺ كرده‌وه‌و باسی له‌و خاڵه گرنگانه كرد كه خوای گه‌وره وه‌كو ئیمتیازێك به‌خشیویه‌تی به‌پێغه‌مبه‌ری خوا‌و نه‌یبه‌خشیوه به‌پێغه‌مبه‌ران و كه‌سانی تر.
هه‌روه‌ها مامۆستا موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د، سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵ و گرنگی ئافره‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، چه‌ندین نمونه‌و ئاكاری جوانی تایبه‌ت به‌ئافره‌تانی هێنایه‌وه‌و باسی هه‌ڵوێستی ئافره‌تانی كرد لهبهرهنگاربوونهوهو خۆپاراستن له‌فیكرو ئایدۆلۆژیا‌و شارستانییه ڕۆژئاوایی و بێ ئابڕوویهكان و گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیار و شارستانییه‌ته ئیسلامیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
شایانی باسه، ده‌سته‌ی كفری ئینستتیوتی ژیار كه بنكهكهی له‌به‌رامبه‌ر مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه له‌شاری كفری، چه‌ندین چالاكی ناوازه‌و گرنگی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاماده‌كردووه‌و له‌هه‌وڵی جێبه‌جێكردن و بهڕێوهچوونییهتی.