په‌یمانگای زانسته‌ شه‌رعییه‌كانسەردانیگەلەریهەواڵ و چالاکی

له‌هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌سته‌ی كارگێری په‌یمانگای زانستە شه‌رعییه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه‌

نووسه‌ر: كاروان كامیل

262بینین

ئەمڕۆ پێنج شەممە 2020/11/05 لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئینستتیوتی ژیار دیدارێكی بۆ فێرخوازانی هەردوو قۆناغی یەک و دووی پەیمانگای زانستە شه‌رعییه‌كانی ئینستتیوتی ژیار/ لقی هەڵەبجە سازكرد.

دیداره‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاران و مامۆستایانی په‌یمانگا و به‌ئاماده‌بوونی شاندی باڵای ده‌سته‌ی كارگێڕی به‌رێوه‌چوو.

هه‌روه‌ها له‌دیداره‌كه‌دا به‌ڕێزان: پ. د. خالید موحه‌ممه‌د ساڵح و د. شێرزاد عبدالوهاب و د. خالید گه‌ردی، ووتاریان پێشكه‌ش به‌فێرخوازانی ئاماده‌بوو كرد و باسیان له‌گرنگی زانست و خوێندن كرد. هه‌روه‌ها باسیان له‌گرنگی دامه‌زراندن و هه‌بوونی ئه‌م په‌یمانگایه‌ كرد له‌سنووره‌كه‌دا.

 

 

وەڵامێک بنووسە