سەردانیگەلەریهەواڵ و چالاکی

شاندێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی لقی ڕاپه‌ڕین به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

نووسه‌ر: عبدالله زه‌نگڵی

358بینین

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2020/11/04 شاندێكی باڵای ده‌سته‌ی كارگێڕی ئینستتیوتی ژیار به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئینستتیوتی ژیار پرۆفیسۆر د. خالید موحه‌ممه‌د ساڵح لقی ڕاپه‌رینی به‌سه‌ركرده‌‌وه‌.

شانده‌كه‌ پێكهاتبوون له‌به‌ڕێزان: جێگری سه‌رۆكی ئینستتیوتی ژیار دكتۆر شێرزاد عبدالوهاب و د. به‌ختیار نه‌جمه‌دین به‌رپرسی به‌شی كارگێڕی و د. خالید گه‌ردی به‌رپرسی به‌شی په‌روه‌رده‌و كاروباری زانستی و م. حه‌مزه‌ خه‌لیفه‌ به‌رپرسی به‌شی بانگه‌واز.

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون و تاوتوێكردنی ‌پلان و پرۆژه‌كان و گوێگرتن له‌پێشنیار و داواكارییه‌كان، شانده‌كه‌ سه‌ردانی لقی ڕاپه‌ڕینی كرد.

هه‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌دا، شانده‌كه‌ په‌یمانگای زانسته‌ شه‌رعییه‌كانی ئینستتیوتی ژیار/ لقی ڕاپه‌ڕینی به‌سه‌ركرده‌وه،‌و چه‌ندین ئامۆژگارییان پێشكه‌شكردن و باسیان له‌گرنگی وه‌رگرتنی زانست و بڵاوكردنه‌وه‌ی كرد.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز دكتۆر خالید گه‌ردی به‌رپرسی به‌شی په‌روه‌رده‌و كاروباری زانستی، سیستمی خوێندنی له‌په‌یمانگای زانسته‌ شه‌رعییه‌كان شیكرده‌وه‌ و به‌رچاوڕوونی زیاتری به‌ فێرخوازان به‌خشی و گوێی له‌داواكاری و پێشنیاره‌كانیان گرت.

وەڵامێک بنووسە