توێژینەوە

ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی بیرناچنه‌وه‌

315بینین

 

هەڵوێست هەیە لەكات و شوێنی پێویستدا لەكەسی بەرامبەرەوە هەرگیز بیرناچێتەوە، حەزرەتی عوسمان (خوای لێ ڕازی بێت) كەسەروەرمان ناردی بۆ مەككە و درەنگ گەڕایەوە، بۆ بەیعەی (رضوان) دەستی موبارەكی خستە دەستەكەی تریەوەو فەرمووی ئەمەش لەجیاتی عوسمان.

كاتێك “كەعبی كوڕی مالیك” و دوو هاوەڵی دواكەوتن لە جەنگی عوسرەدا، بەفەرمانی سەروەرمان (ﷺ) پەنجاو پێنج رۆژ كەس قسەی لەگەڵ نەكردن، كاتێك لێخۆشبوونیان لەخواوە بۆ دابەزی و “كەعب” چووە خزمەت خۆشەویستمان (ﷺ) تەنها كەسێك كەلەبەری هەستاو پێشوازی كردو باوەشی پیاكردو خۆشی خۆی بۆ دەربڕی “تەڵحە” بوو، بۆیە هەرگیز “كەعب” ئەو مەوقیفەی تەڵحەی لەیاد نەئەچوو.

كاتێك “دایكمان عائیشە” (ڕه‌زای خوای لێ بێت) تۆمەتەكەی بۆ هەڵبەسترا، ئافرەتێك چوو لەگەڵیا دانیشت و ئەگریا بۆ دڵنەوایی و هاوخەمی، ئەمەش دایكمان بەرز نرخاندی و هەرگیز لەیادی نەئەكرد.

كاتێك “ئەبوزەر” (ڕه‌زای خوای لێ بێت) دواكەوت لەغەزایەكداو، لەدوورەوە تارماییەك لەسوپاكە دەركەوت سەروەرمان (ﷺ) فەرمووی: دەی ئەبوزەر بێت. ئەمەندە حەزی دەكرد دوانەكەوێت و گوناهبار نەبێت، ئەمیش ئەم گومانە باشەی خۆشەویستی هەرگیز لەیاد نەئەكرد.

جا بەڕاستی ژیان بریتیە لەبەهاناوەچوون و هاوخەمی و هاوسۆزی و گومانی باش و هاوكاری و بەدەمەوەبوون بۆیە ئیسلام ئەمانەی هەموو بەگرنگ داناوەو پاداشتیشیان زۆرە لای ئەو خوایەی كە (شكور)ە.

 

وەڵامێک بنووسە