سیمینارهەواڵ و چالاکی

ده‌سته‌ی كفری ئینستتیوتی ژیار سیمینارێكی بۆ ئه‌ندازیار عوسمان سازكرد

نووسه‌ر: موحه‌ممه‌د سه‌ردار

611بینین

 

ئه‌مشه‌و 2020/09/29 كاتژمێر 09:00ی شه‌و ئینستتیوتی ژیار بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی/ لقی گه‌رمیان/ ده‌سته‌ی كفری، سیمینارێكی ئۆنلاینی بۆ به‌ڕێز ئه‌ندازیار عوسمان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئینستتیوتی ژیارو نووسه‌رو بانگخوازی دیاری كوردستان سازكرد.

سیمیناره‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كفری ئینستتیوتی ژیار و باس له‌بواره‌كانی په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز و كاری رێكخراوه‌یی و خزمه‌تكردن كرا.

له‌یه‌كێك له‌ووته‌كانیدا ئه‌ندازیار عوسمان ووتی: ئینستتیوتی ژیار چه‌ندین هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه،‌ ئه‌ندامانی خۆبه‌خشی هه‌موو لق و ده‌سته‌كانی ئینستتیوتی ژیار سه‌ركه‌وتووانه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی و بانگخوازیی و هتد‌.

هه‌روه‌ها وتی: هیچ كه‌سێك به‌ته‌نها توانای كاركردنی نییه‌ و ده‌بێت هه‌موومان به‌ده‌سته‌جه‌معی كار بۆ ئه‌و بوارانه‌ بكه‌ین كه‌ ئامانجمانه‌ خزمه‌تی خه‌ڵكی پێبكه‌ین و كۆڵ نه‌ده‌ین و پشت به‌خوا ببه‌ستین چونكه هه‌موو ده‌رگاكان دابخرێت ده‌رگای خوا داناخرێت‌.

وەڵامێک بنووسە