500
دوای کۆتایی هاتنی خولی هاوینەی (پێگەیاندنی نەوجەوانان) بەشی کوڕان ، لە سێ شەممە بەرواری ۲٥-٨-۲۰۲۰ مەراسیمێک بۆ فێرخوازان ئامادەکرا ، سەرەتای مەراسیمەکە بەرپرسی لق و بەڕێوبەری خول چەند وتەیەکیان پێشکەش کرد سوپاسی هەوڵی فێرخوازان و مامۆستایانی کرد کە بە سەرکەوتوویی توانیان خولی هاوینە بەڕێوەبەرن و هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ خواستن لە هەموو بوارەکانی ژیاندا وە هەروەها لەسەر کرنەوەی خولی داهاتوو بۆ پایز زانیاری پێویست درا بە فێرخوازان.
لە کۆتاییدا بڕوانامە و خەڵات پێشکەش بە فێرخوازان کرا هەروەها سوپاس و پێزانین بەخشرا بە هەریەک لە مامۆستایانی خول و بەڕێوبەری خول هیوای بەردەوامیان بۆ خواستن.