هەمەرەنگ

حه‌وت هه‌نگاو بۆ به‌ستنه‌وه‌ی منداڵ به‌ قورئانه‌وه

1.06Kبینین

 

نوسینی: دكتۆر مسته‌فا ئه‌بووسه‌عد
وه‌رگێڕانی: خالید موحه‌مه‌د

منداڵ پێویسته‌ له‌سه‌ر وابه‌سته‌بوون و په‌یوه‌ستبوون به‌ بنه‌ما جوانه‌كانی ئیسلام رابهێنرێ‌، سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌میش بۆ ئه‌م به‌نه‌مایانه‌ قورئانی پیرۆزه‌ كه‌ وه‌ك كه‌ته‌لۆك و پرۆگرامی ژیان خودا ناردویه‌تی بۆ مرۆڤایه‌تی.

بێگومان منداڵانیش لای خۆیانه‌وه‌ پێویسته‌ شاره‌زاییان هه‌بێت و رێگه‌یان بۆ ئاسانبكرێت كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ قورئانی پیرۆز بكه‌ن نه‌ك به‌ییانوی پیرۆزی ترسێك یاخود جۆرێك له‌ نامۆیی له‌نێوانیاندا دروسبكرێت كه‌ پێشتر ئه‌نجامدراوه‌، به‌كورتی به‌سه‌رهاتێكتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه‌ كه‌به‌سه‌ر خۆم هات له‌سه‌رده‌می منداڵیمدا له‌بازاڕ كارم ده‌كرد نیوه‌ڕۆ چومه‌ مزگه‌وت بۆ نوێژ دواتر به‌ترسێكه‌وه‌ چوم ده‌ستم دایه‌ قورئانێك كه‌ ئه‌و وه‌خته‌ پێمان ده‌گوت قورئانه‌ گه‌وره‌كه‌ مه‌به‌ست ئه‌وه‌بوو كه‌ ته‌نها جوزئی عه‌ممه‌ نه‌بوو كه‌ ده‌بوو منداڵان ته‌نها سوره‌ته‌كانی ئه‌و جوزئه‌ بخوێنن! ئێواره‌ كه‌ رۆیشتمه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ باوكم راسته‌وخۆ بانگی كردم و لێم تووڕه‌ بوو وتی فڵان كه‌سی خزممان هاتووه‌ و بۆی باسكردووم كه‌ تۆ ئه‌مرۆ له‌مزگه‌وت قورئانی گه‌وره‌ت هه‌ڵگرتووه‌ چۆن شتی واده‌كه‌ی ئه‌وه‌ كه‌ی كاری تۆیه‌؟!

به‌هه‌رحاڵ بیرۆكه‌ی ئێستا جیاوازه‌ و پێویسته‌ منداڵان هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه‌ ئاشنای قورئان ببن, تابتوانن ژیانێكی باش و جوان بۆخۆیان رێكبخه‌ن و به‌قورئانی پیرۆز بیڕازێننه‌وه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م مه‌به‌سته‌شه‌ ئه‌م چه‌ند ڕێگه‌یه‌ هاوكاری دایكان و باوكان ده‌كات بۆ وابه‌سته‌كردنی منداڵه‌كانیان به‌ قورئانی پیرۆزه‌وه‌:

1- خۆشویستن و قه‌ناعه‌ت پێكردن:
بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكات به‌ دڵسۆزی، بێ گومان ده‌بێ قه‌ناعه‌تی هه‌بێ و خۆشیبوێت، ئه‌مه‌ش له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ هه‌میشه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ منداڵدا بكه‌یت سه‌باره‌ت به‌ قورئان و گرنگی له‌به‌ركردنی و ڕێژه‌ی ئه‌و پاداشته‌ی كه‌ خوێنه‌ره‌كه‌ی وه‌ری ده‌گرێت، پێش ئه‌مه‌ش دایك و باوك ده‌بێ پێشه‌نگ بن بۆ منداڵه‌كانیان، ده‌بێ منداڵان بیانبینن كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ قورئانی پیرۆزه‌وه‌ و له‌به‌ریده‌كه‌ن و ده‌یخوێنن.

2- ڕونكردنه‌وه‌ و ڕاڤه‌كردن:
ڕونكردنه‌وه‌ی ماناكان له‌ میانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كان ژیری و دڵده‌كاته‌وه‌ و بیر په‌یوه‌ستده‌كات به‌ قورئانی پیرۆزه‌وه‌، تێگه‌یشتنیشی یارمه‌تی له‌به‌ركردن و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌دات.

3- دیاریكردنی قورئانێك بۆ هه‌ر منداڵێك.

4- به‌كارهێنانی شریتی ده‌نگی، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ تایبه‌تن به‌ فێركردنی منداڵ.
5- دروستكردنی ڕۆحی كێبه‌ركێ.
كاتێك منداڵ په‌یوه‌ستده‌بێت به‌ ئه‌ڵقه‌كانی قورئانه‌وه‌ كه‌ ڕۆحی كێبڕكێ دروستبێت له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كانیدا له‌سه‌ر له‌به‌ركردن.

6- جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر سوڕه‌ته‌ كورته‌كان:
به‌ تایبه‌ت ئه‌و سوڕه‌تانه‌ی چاره‌سه‌ری كیشه‌كانی بیروباوه‌ڕ ده‌كات، ده‌توانین هاوڕێ له‌گه‌ڵ له‌به‌ركردنه‌كه‌ فێریشیان بكه‌ین، بیر و باوه‌ڕی ڕاستیان پێبگه‌یه‌نین.

7- پاداشت و به‌خشیش :
ئه‌مه‌ش كارێكه‌ قورئان خۆشه‌ویست ده‌كات لای منداڵ ، وه‌ زیاتر په‌یوه‌ستیده‌كات.

وەڵامێک بنووسە